چینا Z نەریتەکانی هاوسەرگیری و یەکسانی دەشکێنێت
توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە کە ٪31 ی پیاوانی نەوەی Z پێیان وایە دەبێت ژن هەمیشە گوێڕایەڵ بێت، لە کاتێکدا سێیەکی پیاوان بڕیاری کۆتایی دەدەن بە مێردەکە. ئەمە پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات سەبارەت بەوەی کە هەڵوێستی گەنجانی ئەمڕۆ چەندە جیاوازە لەگەڵ نەوەکانی پێشوو.
توێژینەوەیەکی جیهانی کە لە لایەن زانکۆی کینگ لە لەندەن بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە پیاوانی نەوەی Z (لەدایکبووی نێوان ساڵانی 1997 و 2012) دوو هێندەی پیاوانی منداڵی بوومەر (1946-1964) بۆچوونی نەریتیان هەیە سەبارەت بە بڕیارەکانی هاوسەرگیری. نزیکەی ٪31 ی پیاوانی نەوەی گەنج پشتگیری ئەو بیرۆکەیە دەکەن کە ژن دەبێت هەمیشە گوێڕایەڵی مێردەکەی بێت، بە بەراورد بە نەوەی کۆن تەنها ٪13 بۆ ٪17.
لەلایەکی ترەوە، ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ژنانی نەوەی Z زۆر کەمتر ئەم بیرۆکەیە قبوڵ دەکەن، تەنها ٪18 لەگەڵ بنەمای گوێڕایەڵی هەمیشە هاوڕان.
توێژینەوەکە 29 وڵاتی وەک بەریتانیا، ئەمریکا، بەرازیل، ئوسترالیا و هیندستان لەخۆگرتووە و دەریدەخات کە گەنجانی ئەمڕۆ، بە پێچەوانەی پێشبینیەکان، زیاتر پەیوەستن بە بیروبۆچوونە نەریتییەکان سەبارەت بە ڕۆڵی جێندەر بە بەراورد بە نەوەکانی بەتەمەن.
توێژینەوەیەکی کۆمپانیای Ipsos ی بەریتانیا بە هاوکاری پەیمانگای جیهانی بۆ سەرکردایەتی ژنان لە کینگز کۆلێجی لەندەن بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان 2026 بۆی دەرکەوت کە جیاوازی نێوان نەوەکان بەرامبەر ڕۆڵی جێندەر هەیە: نزیکەی چارەکێکی پیاوانی نەوەی Z (٪24) پێیان وایە ژنان نابێ …









