پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس
لە یادی ٩٣ ساڵەی ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووری ـدا، سڵاوی ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی ١٩٣٣ له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.
له‌م یاده بەئازارەدا، وێڕای جەختکردنەوە له پاراستن و قووڵترکردنەوەی کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن، هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به نیشتمانی هاوبەشی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.









