یه کێتی ئه وروپا پێشوازی له ڕاگه یاندنی ڕێککه وتنێک له سه ر غه ززه ده کات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کاجا کالاس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنێک دەکات بۆ لەناوبردنی تەواوی چەکەکانی بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستین و گروپە چەکدارەکانی تر و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە.

کاڵاس لە بەیاننامەیەکدا گوتی “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین رێککەوتنەکە پەسەند بکەن و بەبێ دواکەوتن جێبەجێی بکەن.”

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ پێشکەوتنی بەرچاوی ڕاگەیاند بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتی لە غەززە کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕاگەیەنرا و ئاماژەی بەوەدا کە حەماس دەستبەرداری چەکەکانی دەبێت و ئیسرائیلیش بە قۆناغ دەکشێتەوە.

بەڵام دانیشتوانی غەززە دەڵێن ئەوەی ترەمپ باسی کرد دوورە لە ڕاستییەکانیان.

(ئامادەکاری محەمەد عەلی فەرەج بۆ بڵاوکراوەی عەرەبی – ئامادەکردنی عەلی خەفاجی)