پەنجــەرەیــەك بەرەو لێخــۆشبـــوون
خەریکە بۆنی بەهەشت بەناو کۆڵانەکانی ژیانماندا بڵاودەبێتەوە و مانگی گەڕانەوە بۆ لای خودا باوەشمان بۆ دەکاتەوە. ڕەمەزان تەنها برسییەتی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ شتنی دڵەکانمان لە ژەنگی دوێنێ و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ پەروەردگار. وەرن با لەم مانگەدا ببینە سێبەری میهرەبانی بۆ یەکتری و لێخۆشبوون بکەینە چەپکەگوڵی سەرمێزی ماڵەکانمان. با قورئان تەنها لەسەر ڕەفەکان نەمێنێتەوە و بیکەینە ڕووناکی بۆ تاریکییەکانی ناو دەروون و ڕێگەی ژیانمان. ئەمە مانگی شکاندنی زنجیرەکانی گوناهە، مانگی پاکبوونەوە و گەیشتنە بەو ئارامییەی کە ساڵێکە لێی بێبەشین. پیرۆزبایی ئەم جەژنە مەعنەوییە لە هەموو موسڵمانانی جیهان و کوردوستان دەکەم ، خوایە بمانکەیتە نسیبی ڕەحمەت و لێخۆشبوونت. با ئەم ڕەمەزانە ببێتە وێستگەی گۆڕانکاری ڕاستەقینە و سەرەتایەک بۆ ژیانێکی پڕ لە نوور و تەقوا.
خودایە، ، ڕۆژوو و پەرستشەکانمان لێ وەربگرە و بمانکەیتە یەکێک لەو بەندانەی کە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەبێت. اللهم آمین.
لوقمان عوسمان گه ڵاڵی









