مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند

🔶پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین لە قۆرخکردنی چەک تەنها لە دەستی حکومەت.

🔶هیچ لایەنێک فشاری لێنەکردووین بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا، و نامانەوێت ببینە لایەنێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەکەدا.

🔶 ئەوەی دەمانەوێت پاراستنی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیەتی لە هەر ئاڵۆزی و ململانێیەک.

🔶هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە.

🔶هێرشەکانی سەر هەرێم ڕاستەوخۆ لە ئێرانیشەوە بوون، یان لە ناوخۆی عێراقەوە لە ڕێگەی هەندێک لە میلیشیاکانەوە ئەنجامدراون.

🔶هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە، و سیاسەتی دەرەوە لە تایبەتمەندییەکانی حکومەتی فیدراڵییە.

🔶ماوەی دە ساڵە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی هەریردا نییە.

🔶پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دیمەشقدا هەیە و لە گەشەکردندایە، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و ئاڵوگۆڕی هاوکاری بەخۆیەوە دەبینێت