لە یادی نەمر و شەهیدە سەربەرزەکەی کوردستان لەیلا قاسم

هێشو دارا سەلیم

لە یادی نەمر و شەهیدە سەربەرزەکەی کوردستان لەیلا قاسم
لە پەڕە درەوشاوەکانی مێژووی خەباتی نەتەوەیی کوردا ناوی لەیلا قاسم بە پیتی ئازایەتی و شانازی نووسراوەتەوە ئەو کچە ئازا و ڕۆشنبیرە بە گیان و خوێنی خۆی وانەی خۆشەویستی نیشتمان و خۆڕاگری و بەخشین فێری نەوەکانی کورد دەکات
لەیلا قاسم تەنها ناوێک نەبوو بەڵکو بووە هێمای ژنێکی کورد کە لە بەرامبەر ستەم و زوڵمدا سەری دانەنەواند و تا دوا ساتەکانی ژیانی بە سەربەرزی و باوەڕ بە مافی گەلەکەی مایەوە دوژمن توانای کوشتنی جەستەی لەیلا قاسمی هەبوو، بەڵام هەرگیز نەیتوانی بیر و پەیامی بکوژێت چونکە ناوی لەیلا تا ئێستا لە دڵ و هزری هەر تاکێکی کورددا زیندوە
لەیلا قاسم نمونەیەکی بەرزە لە خۆڕاگری کە بە تێکۆشانی خۆی پەیامی ئازادی گەیاند ئەو نەک تەنها بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەی باوەڕیان بە دادپەروەری هەیە بوو بە نیشانەی هیوای نەمر.
ئەمڕۆ بە ڕێز و پڕ لە شانازی سەری ڕێزمان بۆ یادی پاکی ئەو خانمە بوێرە دادەنەوێنین چونکە شەهادەتی لەیلا قاسم بووە چرای ڕێگای ئازادی و هیوای نەوەکان یادی ئەو ژنە نەمرە هەمیشە وەک هێمای ئازایەتی، سەربەرزی و خۆڕاگری لە مێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوە.