لەسەر هیوای بوون و ئاواتەکان

فاروق کسیل حسن:

((یوسف (پێغەمبەر سلامی خوای لەسەر بێت) لەگەل دوو لاوی تر دا لە بۆ ماوەیەک لەزیندان بوون ، هەردووچیان پێش یوسف لەزیندان ئازاد کران یێکیان بوو خزمەت کار ئەوی تریش لەخاچ درا ، دوای ماوەیەکی زۆر یوسف پێغەمبەر سلامی خوای لەسەر بێت ئازاد کرا وە بۆ ئەوەی بەبێتە عەزیزی میسر))
خوادی گەورە ئاوات و هیواکانت دوا دەخات بۆ ئەوەی زیاتر و زۆرترت پێ ببەخشێت ،
با وانەیەک لەم کورتە دەقە فێر بەبین ئەویش ئەوەیە ئێمەی مرۆڤ وەکو بوونەوەرێکی کۆمەلایەتی چەندەها ئاوات و هیوامان هەیە دەمانەوێت لەداهاتوو بەدەستی بهێنین بۆ ئەوەی مێژوویەکی بچووک بۆخۆمان تۆمار بکەین ، بەلام لەزۆر شت کەمتەر خەمین و گرنگی پێ نادەین و فەڕامۆشیان ئەکەین دواتریش گلەی لەخودی خۆمان ئەکەین دەلێین بۆچی ئاواتی ئێمە نەهاتەدی یان بۆچی هەر هیچمان بەدەست نەهات ، ئەبێت تۆی مرۆڤ هەمیشە ئەوت لەبیر بێت کلیلی هەموو دەرگایێک لای خوای گەورەیە هەر ئەو ئەزانێت کەی کاتیەتی و کەی دێتە دی بەلام ئەبێت تۆش لەهەر باردۆخێک بیت ئەبێت سوپاسی ئەو بکەیت و بەردەوام بیت لەسەر پەرستن و عیبادەتی ئەو ، بۆیە بەدوا داچوونێک بەخۆت دابکەوە ئەوەی لەدەست چووە لەبیری بکە لاپەڕەیەکی نوێ لەژیان دەست پێ بکە چیت هەیە لەو لاپەرەکە بنووسە و هەول و تێکۆشیان بۆ بکە بەلام هەمیشە یادی خودای گەورەت لەبیر بێت هەر ئەو ئەزانێت چی بۆتۆ باشە چی بۆتۆ خڕاپە دلنیابە هەمیشە تۆ لەکاری خڕاپ دوور دەکات و دوورت لەو شتانە کە زیان و زەدرەی بۆتۆ هەیە ، ئەو ڕێگایەت بێ پیشان دەدات کە ئەمرۆ و داهاتوو و لەقیماتیش سوودیان بۆتۆ هەبێت و شانازیش بەو شتانە بکەی کەپێشتر دات نابوو ئەمرۆ بەدی هاتووە.

تێبینی .. ئەو کورتە دەقەی سەرەوە لەکتێبی لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم وەرگیراوە
نووسی تریش هی خۆمە..