شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە
شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت “لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین و هەورەبروسکە و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
راشیگەیاند “شەپۆڵەكە 80%ی دابارینی لە جۆری باران دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و حاجی ئۆمەران و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەورامان بەفر دەبارێت”.
شارەزاكەی كەشناسی هەروەها گوتی “پێشبینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا لە سەنتەری یەکێک لە شارە گەورەکانی هەرێمی كوردستان دووبارە بەفر ببارێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا كە “بەهۆی تاوەبارانی بەخۆڕ لە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستان، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە”.









