سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ دگەل مەتران ئاسادۆریان کومبوو
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عيراق و ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايهكانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات‌دا، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌تران ئاسادۆريان باسى له دۆخ و ڕه‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عیراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يهكترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.









