سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی دەكات
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2026/8/9، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سەردار یوكسەل، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد.
لە دیدارێكدا، وێڕای بەخێرهێنان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەكانی حكوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد لە كاتە سەختەكاندا، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، هەروەها سوپاسێكی تایبەتی بەڕێز یوكسەلی كرد بۆ ئەو ڕۆڵەی كە لە هەموو بوارەكاندا بۆ پشتیوانیی هەرێمی كوردستان گێڕاویەتی و ئەم ڕۆڵەی بەرز و گرنگ نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز یوكسەل خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێی كراوە دەربڕی، هەروەها ڕۆڵی كاریگەری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی پاراستنی پێگەی هەرێمی كوردستان و ئاشتی و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە، بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی دوایین پشهاتەكانی ناوچەكە و زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.









