سوپای پاسدارانی ئێران:دەبێت ئیسرائیل هەرچی زووە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان رابگرێت”.
سوپای پاسدارانی ئێران:
دەبێت ئیسرائیل هەرچی زووە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان رابگرێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا، هۆشداری بە ئیسرائیلدا و جەخت دەکاتەوە، کە دەبێت هەرچی زووە سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبناندا بکشێتەوە و ناوچە داگیرکراوەکان چۆڵ بکات.
هەروەها رایگەیاندووە، مەرجێکی سەرەکی کۆماری ئیسلامی بۆ قبووڵکردنی ئاگربەست و دانوستان، ئاگربەستە لە هەموو بەرەکاندا، لەنێویاندا لوبنان، بۆیە دەبێت ئیسرائیل بەپەلە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی لوبنان راگرێت و بە خێرایی لە لوبنان بکشێتەوە و بە فەرمی رێز لە سەروەریی خاکی لوبنان بگرێت









