دەزگای ڕوانگە، سیستەک نوی دانا

دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند

بە ئامادەبوونی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، مامۆستایانی زانكۆ و کەسایەتییە ئایینییەکان، تیمی دەزگای روانگە سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند. پڕۆژەیەک کە تێیدا ئیمان، زانست و بەرپرسیارێتی ژینگەیی یەکدەگرنەوە.
سیستەمەکە بە هەشت قۆناغی زانستی و تەکنیکی ئاوی بەکارهاتووی مزگەوت پاک دەکاتەوە، ڕۆژانە ٣ هەزار لیتر و لە ڕۆژانی هەینیدا دەگاتە ١٠ هەزار و ٤٠٠ لیتر لە هەفتەیەکدا ٢٨ هەزار و ٤٠٠ لیتر ئاو گل دەدرێتەوە و پاک دەکرێتەوە بە جۆرێك كە شیاوی بەكارهێنانەوە بێت بۆ ئاودانی باخچەکان و شۆردنی مزگەوت، بە ١٨ پانێلی وزەی خۆر کاردەکات بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.
ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکی زیندووی یەکگرتنی ئیمان و زانستە، و وانەیەکە بۆ داهاتوو کە پارێزگاری لە ئاو ئەرکێکی پیرۆز و نیشتمانییە.

هەولێر
٢٠٢٦/٤/٢٩