داننان بە شکست خالی وەرچەرخانە بەرەو ڕێگای سەرکەوتننەزهەت حالی
ڕیچارد نیکسۆن لە بارەی بەرپرسانی چینی لە سەردەمی مائۆ لە کاتی سەردانە فەرمییەکەی لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ ئەو وڵاتە دەنوسێت، لە کاتی تەعامول کردنمان لەگەڵ بەرپرسانی چین بە ڕوونی دیار بوو کە متمانە بەخۆبوونیان ڕێگەی پێدا بوون بە بێ ئەوەی لە بارەی کەموکوڕییەکانیان هەست بە نائەمنی بکەن، ئاراستەی پشکنینی ڕەخنەگرانەیان (Critical scrutiny) بەرەو ناوخۆیان بێت. هەروەها نیکسۆن دەڵێت ژو ئینلای (چوئن لای)وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی چین لە گفتوگۆی نێوانیان چەندین جار ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوان پێویستیان بەوە هەیە کە لە کەموکوڕی و ناتەواوییەکانیان تێ بگەن و بەسەریاندا زاڵ بن. کێسینجێر زۆر بەو کەسایەتی ئینلای سەرسام بووە و پێی وابووە لە ئاستی ژەنەڕال دیگۆلە .
دێنگ شیائۆ پینگ یەکەم سەرۆکی چین دوای مائو لە ساڵی ١٩٩٨٦ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی CBC گوتی کە کە مائۆ زۆر جار دەیگوت کە شتە خراپەکان دەتوانن بگۆڕدرێن بۆ شتی باش. هەر بۆیە ئەگەر ئێمە وانەی دروست لە شۆڕشی فەرهەنگی وەربگرین دەتوانین ڕێ و شوێنی پێویست بگرینە بەر و سیما سیاسی و ئابوری چین بگۆڕین، گەرچی قۆناغی شۆڕشی فەرهەنگی خراپ بوو بەڵام باشییەکەی ئەوە بوو کە وای لە خەڵک کرد بیر بکەنەوە و هاوکار بوو بۆ دیار کردنی شکستەکانمان.
لە ساڵی ١٩٥٢، داهاتی ساڵانەی تاکێکی چینی چوار بەرابەری تاکێکی ژاپۆنی بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٨ داهاتی تاکێکی ژاپۆنی چل وچوار بەرابەری تاکێکی چینی بوو.
دێنگ شیائۆ پینگ بە ئاشکرا وتی کە ئێمە لە دۆخی هەژاریەکی مەزن و دواکەوتوویداین، ئەگەر ڕاستگۆ بین، ئێمە شکستمان خواردووە و خەڵکی خۆمان بێهوا کردووە.
هەژاری و بارودۆخی خراپی خەڵک و بەراورد کردنی وڵاتی خۆیان بە پێشکەوتنی وڵاتان، سەرکردایەتی چینی ناچار کرد بڕیاری ڕیفۆڕم و کرانەوە بەرەوی جیهان بدات.
خاڵی وەرچەرخانی دەوڵەتی چین و هەموو ئەو وڵاتانەی پێش دەکەون، داننانە بە شکست و ئەنجامدانی ڕیفۆرمی ڕاستەقینەیە.
دێنگ شیاو پینگ لەوکاتەی کە گوتی ئێمە لە دۆخی هەژاریەکی مەزن و دواکەوتووین و ئەگەر ڕاستگۆ بین ئێمە شکستمان خواردووە و خەڵکی خۆمان بێهوا کردووە، لەو کاتەدا بناغەی پێشکەوتنی چین و گۆڕانکاری مەزنی لەو وڵاتەدا دانا کە ئێستا ببێتە دووم هێزی ئابوری جیهان.









