سەردانى مەسروور بارزانى بۆ تورکیا وپێگەى ستراتیژى کوردستان لە هاوکێشە ناوچەیی و نێوەدەوڵەتییەکاندا
رێبوار حەمەلاو شوانى
لە کاتێکدا ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە هۆى شەڕى جەمسەرەکان و بەرژوەندییەکانیان و ئاماژەکان بۆ گۆڕانکارى لە نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕووبەڕووى ئاریشەى گەورەى ئەمنى و ئابوورى و سیاسى بوونەتەوە ، لەو نێوەدا هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى بەهۆى ئامادەبوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانە وە توانیوێتى گەل و وڵاتەکەى لە تێوگلان و بەریککەوتنەکان بەدوور بگرێت ، ئەم سیاسەت و دیپلۆماسییە لۆژیکانەیە وایکردووە سەنگ و پێگەى کوردستان وەک ئەکتەرێکى نادەوڵەتى بەڵام بەهێزتر لە دەوڵەت لەسەر ئاستى ناوچەکە وجیهان زیاتر جێگەى متمانە وبایەخ بکات و وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیش بۆ زۆرپرسى گرنگ و ستراتیژى و راوێژى چارەسەرى وئاشتى و ئابوورى بگەڕێنەوە بۆ لاى سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان
بانگهێشت و سەردانى فەرمى مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لەم کات وقۆناغە هەستیارەدا بۆ تورکیا و پێشوازیکردن بە ئاڵاى کوردستانەوە و لەسەر ئاستێکى بەرزى وەک سەرۆککۆمار، وەزیرى دەرەوە و وەزیرانى بەرگرى و وزە و بەرپرسى ئاسایشى نەتەوەیی ئەو وڵاتە و چەندین گەورە بەرپرسى دیکە ، تەنها سەردانێکى ئاسایی و پۆرتۆکۆڵى بۆ پێش کامیرا و میدیاکان نییە ، بەڵکو ئاماژەیەکى روون و رەوایە بە سەرکەوتنى سیاسى و دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان لە چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە ، چونکە لە کاتێکى هەستیارى وەک ئێستاى کە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى تێدا گوزەر دەکات ، ئاماژەیە بە گڕنگى وبایەخى گەورەى هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییە سیاسىیەکەى بەتایبەتى مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان کە چەند سیاسەت و بەرێوەبردن و دیپلۆماسییەتى مەسروور بارزانى و راوێژکردن و پێشنیارەکانیان بۆ داهاتوویی ناوچەکە لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکى دیکە جێگەى بایەخ و سەرنجى سەرکردایەتى تورکیایە
چونکە مێژوو سەلماندوێتى ، هەرێمى کوردستان چ لەرووى سیاسى و چ لە ڕووى ئەمنى و ئابوورى و وزەوە نەک تەنها بۆ وڵاتى تورکیا بەڵکو وەک بۆ هەموو وڵاتانى دراوسێی کوردستان پێگەیەکى ستراتیژى هەیە ، بەتایبەت بۆ ئاسایشى ناوخۆیی و سنوورەکان و بەرژوەندییە هاوبەشەکانى هەر دوو گەل و وڵات، بەتایبەتى کە لە جەنگى ئەمجارەى نێوان ئەمەریکاو ئێراندا لێکەوتە ئابوورییەکانى و زیانەکان بۆ تورکیا گەیشتۆتە دەیان میلیارد دۆلار و بوونى هەرێمى کوردستان چ وەک سەرچاوەى ئابوورى و وزە و ئەمنی لەناوچەکەدا جێگەى بایەخە
بۆیە ،دواى سەد ساڵ رۆژ بەرۆژ زیاتر سەنگ و پێگەى گەلى کورد لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆزى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا روون دەبێتەوە ،ئەگەر دوێنى بەچاوێکى شەڕخواز و تێکدەرى گەلى کورد پەراوێز دەخراو وهەوڵى سڕینەوەى دەدرا ،ئەوەتا ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان وەک کارەکتەرێکى نێوەوڵەتى و گڕنگ و پڕبایەخ و خاوەن ڕۆڵ و کاریگەرى ددان بە حکوومڕانى سەرکەوتوویی گەلى کورد دادەنرێت
بۆیە، گرنگى و شوێنى سەردانەکەى مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، بۆ تورکیا و ئینجا شارى ئیستەنبووڵ و پرس و راوێژى ستراتیژى لە سەر کۆى رووداو وپێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پتەوکردنەوەى پەیوەندییە ئابوورییەکان و وەزە و بەتایبەتى قۆناغى ڕێگەى گەشەپێدان ، لەسەر بنەما و بەرژوەندییە هاوبەشەکانى هەردوو وڵات ، ئاماژەن بۆ دەستپێکردنى قۆناغێکى نوێیى لە پەیوەندییە ئابوورییەکان و لە هەمانکاتیشدا گەشەکردنى ئابوورى کوردستان بەرەو سەردەمێکى پێشکەوتووتر ، ئەوەش وادەکات زیاتر سەقامگیرى ئابووورى و بوارەکانى دیکە بێتە ئاراوە
هەروەها هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییە ژیرانەکەى کە خاوەن سەنگ وپێگەیەکى ناوچەیی ونێودەوڵەتیشە ، نەک تەنها بۆ باشوورى کوردستان بەڵکو سەبارەت بە دۆزى کورد لە رۆژئاواى کوردستانیش ، بەتایبەت هەوڵە بەردەوامەکانى سەرۆک مسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، لەرووى دیپلۆماسى و سیاسییەوە ڕێگەیان نەدا رۆژئاواى کوردستان بکەوێت و پەراوێز بخرێت ، لەهەمانکاتیشدا هەموو جیهانى بۆ ڕاکێشانى دەنگ و هەست و سۆزیان بۆ پشتوانى لە گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان هێنایە سەر هێڵ
بەهەمان شێوەیە هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان بۆ پرۆسەى ئاستى و چارەسەرى لە باکوورى کوردستان و ئینجا بەرەو پێشچوونى پرسى چارەسەرى و هەوڵەکانى مەسروور بارزانى لە رابردوودا ، بۆ سەرکەوتنى ئەو پرۆسەیە و ئومێدى تورکیا بەو هەموو هەوڵانە ، ئاماژەن بە پێگەى هەرێمى کوردستان لەڕووى ڕۆڵ و چارەسەرى ئاشتیانە بۆ پرسى کورد ،سەردانى شاندى ئیمراڵى بۆ هەرێمى کوردستان ودیدارى وکۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک مسعود بارزانى و سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان مەسروور بارزانى ، ئاماژەیەکى روونن بۆ هەوڵەکان بۆ سەرخستنى یەکجارى پرۆژەى ئاشتى و چارەسەرى ڕیشەیی
دیداروکۆبووونەوەى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، پەیامێکى بەهێز و روونە بۆ گەلى کورد ، بەوەى هەرێمى کوردستان ، سیاسەت و دیپلۆماسییە سەرکەوتووەکانى لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى نەک تەنها پێگەى خۆى و دەستکەوتەکانى بپارێزێت بەڵکو زیاتر بەهێزتر بکات ، لە ناوچەیەکدا کە زمانى مووشەک و درۆن و فڕۆکە دەدوێت و بڕیار دەدات ، بەڵام کوردستان و سەرکردایەتییەکەى بە لۆژیک و هێزى نەرم و دیپلۆماسى و سیاسەتێکى ژیرانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکاندا مامەڵە دەکەن ئەمەش سەرکەوتنێکى گەورەیە
ئەم سەردان و دیدارە گرنگانەى مەسرووربارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ئاماژەیەکى روونە بەوەى کە ،هەرێمى کوردستان جگە لە قەوارەى فیدڕاڵییەکەى ، لەلایەن وڵاتانى ناوچەکەوە بەتایبەتى تورکیا وەک هێزێکى گرنگ و کاریگەرى ناوچەکە ژمارەیەکى دیارو بەرچاوە ، چونکە کوردستان و سەرکردایەتییەکەى ئەمڕۆ بەشێکى دیار و بەرچاون بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتى و سەقامگیرى و ڕاگرتنى هاوسەنگیی لە ناوچەکەدا ، ئەوەش پەیامێکى روونە بۆ هەمو









