هوشیار زێباری ، ئه‌و 9 رۆژه‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه ماون زۆر گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هان بده‌ین له رۆژی ده‌نگدان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێكوپێكی و به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه به‌ڕێوه‌چووه و ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان رێگه‌مان نه‌داوه تووشی هیچ گرفتێكی لابه‌لا ببین و گوتیشی: له رۆژانی داهاتوو بانگه‌شه‌كانی پارتی گه‌رمتر ده‌بن.
ئه‌م گوتانه‌ی هۆشیار زێباری له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ هه‌لبژاردنی عێراق له شاری دهۆك هاتوون و گوتی: هه‌رچه‌ند خه‌ڵكانێك لێره و له‌وێ موزایه‌ده له‌سه‌رمان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت تهعهداشمان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتی نه‌چووینه‌ته ناو هیچ ململانێیه‌كی لابه‌لا، چونكه ئێمه پشوومان درێژه و خۆڕاگرین، ئه‌گینا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌مان هه‌یه، ئه‌و رێبازه‌ی ئێمه‌ش به‌شێكه له ستراتیژیه‌تی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستمان به بانگه‌شه كردووه تا ئێستا، پارتی ته‌واو پابه‌ند بووه به بانگه‌شه‌یه‌كی هێمنانه و ته‌ندروست و رێك‌وپێك و هه‌مووشمان دیراسه كردووه و ده‌زانین له چ كاتێك پێویسته چی بكرێت. گوتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بانگه‌شه گه‌رمتر ده‌بێت و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه هه‌میشه ده‌گوترێت: ئایا ده‌نگی هاووڵاتی و به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگه؟ هۆشیار زێباری گوتی: هه‌ر ده‌نگێك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه گرنگییه‌كی حه‌تمییه هه‌م بۆ خودی ده‌نگده‌ر و هه‌میش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه له‌پێناویدا به‌شدار ده‌بین، یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانمان ئه‌وه‌یه، نوێنه‌رانمان له عێراق پارێزگاری و داكۆكی له پێشكه‌وتنه‌كانمان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ن، كه تا ئێستا به‌ده‌ستهێنراون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كاندیدانه‌ی ئێمه ده‌ستنیشانمان كردوون، كه‌سانی پارتین و به‌ربژێری سه‌رۆك بارزانین، نه‌ك كاندید و نوێنه‌ری عهشیهرتێك یان ناوچه‌یه‌ك بن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیازانه‌مان ده‌ستنیشان كردوون، كه له رێكخستنهكانمانهوه بۆمان هاتوون و ئێمه ده‌ستوه‌ردانمان نه‌كردووه و ته‌واوی ئه‌و كاندیدانه‌ی بۆ هه‌رسێ بازنه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانمان كردوون، سه‌رجه‌میان جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتین.
وه‌ك راشیگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاندیده‌كانمان بچنه ناو خه‌ڵك و ته‌نها سه‌رقاڵی گفتوگۆی خودی نه‌بین، ئه‌و 9 رۆژه‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه ماون زۆر گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هان بده‌ین له رۆژی ده‌نگدان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك و بنه‌مایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیشه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو جیاوازه، چونكه چاودێرییه‌كی توندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌بێت.
گوتیشی: دهۆك به‌وه ناسراوه كه بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه و پێشبینی ده‌كرێت خه‌ڵكێكی ناحه‌ز هه‌وڵ بده‌ن زۆرترین ژماره‌ی سكاڵا له‌سه‌رمان تۆمار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و خاڵه وریا بین و پابه‌ند بین به رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پێشێلكاریه‌ك نه‌بێت و نه‌بینه هۆكاری هیچ كارێكی له‌وجۆره و گوتیشی: ئێمه باوه‌ڕمان به‌خۆمان و جه‌ماوه‌ری پارتییه و ئێمه ده‌توانین خه‌ڵكی خۆمان له رۆژی ده‌نگدان ببه‌ینه سه‌ر سندووقه‌كان و نه‌بینه هۆكاری هیچ كێشه‌یه‌ك، كه ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له ژیانی ئێمه.
هه‌روه‌ها گوتی: كارێكی زۆر باش كراوه و هه‌وڵمان داوه هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌ین، كه ببێته هۆی سهرحستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش، ئاخۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری ریشه‌یی؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك گرنگی خۆی هه‌یه و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌كرێت پێشكه‌وتنێك روو ده‌دات، به‌ڵام ئێمه نازانین ئاخۆ گۆڕانكارییه‌كان له‌و چ ئاستێكدا ده‌بن، به‌ڵام ئێمه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت و مافی ده‌ستووری خۆمانین و ئه‌گه‌ر نه‌توانین له په‌رله‌مانی عێراق به‌رگری له‌و ماف و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ین، ره‌نگه زۆر كوتله و لایه‌نی سیاسی سه‌رهه‌ڵبده‌ن و هه‌موو كاره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا قه‌تیس بكه‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك له‌ناو خۆشمان هه‌ن كه له بری سوننه و شیعه‌كان هه‌وڵ بۆ له‌باربردنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆیه نامانه‌وێت ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵك له ده‌ست كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو و ره‌سه‌ندا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه وه‌ك پارتی هیچ كات له به‌رپرسیارێتی راماننهكردووه، بۆیه ده‌نگی خۆتان بده‌نه پارتێك، كه خاوه‌ن بڕیار و هه‌ڵوێست بێت و باوه‌ڕپێكراو بێت و له ئاست به‌رگریكردن بێت له ئێوه، چ له به‌غدا یان شه‌ڕی داعش یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ناحه‌زێكی دیكه.
دڵنیاییشی دایه جه‌ماوه‌ری پارتی و گوتی: ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان به‌خۆمانه، كه ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستده‌هێنین، نامانه‌وێت پێشبینییه‌كانمان زیاد بكه‌ین، به‌ڵام له راسیتدا ئێمه خاوه‌ن مێژوویه‌كی تایبه‌ت و سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌ین و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته خه‌ڵك له‌و پرسه‌دا ویژدانی خۆی به‌كاربهێنێت، چونكه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، به‌ری ره‌ندی خزمه‌ت و سیاسه‌تێكی دوور و درێژه، بۆ ئه‌وه‌ش یاوهڕی ته‌واومان به جهماوهرهكهمانه مه خاوه‌ن ویژدانن.









