کاتێک ململانێی سیاسی لە بەرژەوەندیی نیشتمان گەورەتر دەکرێت
ئه‌حمه‌د گلی
ئەگەر دوژمن لە دەرەوە بتوانێت زیان بە نیشتمان بگەیەنێت، ئەوەی هێزی نیشتمان لە ناوەوە لاواز ده‌كات, سیاسەتی ناکۆک و بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و پشتگوێخستنی ئیرادەی خەڵکە.
ئەمڕۆ کوردستان به قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت؛ قۆناغێک کە پێویستی بە هەستی بەرپرسیارێتی، ڕوانگەی نیشتمانی و قبووڵکردنی واقعیەتە سیاسییەکان هەیە. بەڵام بەداخەوە هێشتا بافڵ و یه‌كێتی بە جێی خوێندنەوەی پەیامی خەڵک، خەریکی دووبه‌ره‌كی و دووبارەکردنەوەی هەمان گوتاری قەیراناوین!
لە دوو هەڵبژاردنی یەک لەدوای یەکدا، خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆیاندا, سندووقەکانی دەنگدان قسەیان کرد, بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هێشتا بافڵ و یه‌كێتی ئامادە نین ئەو قسەیە ببیستن!
کاتێک ئەنجامی هەڵبژاردن لەگەڵ ئارەزووی سیاسیی یه‌كێتی ناگونجێت، هەوڵ دەدهدات واقعیەت بگۆڕدرێت، نەک خۆی لەگەڵ واقعیەت بگونجێنێت؟
ئەوەی زۆرتر نیگەرانی دروست دەکات ئەوەیە, لە جیاتی پێشخستنی گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی، گوتاری بافڵ گه‌وره بیرمه‌ندی یه‌كێتی! بهئاراستەی قووڵکردنەوەی ناکۆکی و بەشکردنی کۆمەڵگا دەڕوات.
ئەو سیاسەتەی کە هەمیشە خۆی لە شوێنی داوەر دادەنێت و هەموو کێشەکان دەخاتە ئەستۆی ئەوانی تر، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان كردار ده‌بینێت و به‌م هه‌نگاوه ناتوانێت متمانەی گشتی دروست بکات.
ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر هەیە: یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بەشداره لە دەسەڵات و بڕیارسازی، بەڵام کاتێک باس لە بەرپرسیارێتی دەکرێت خۆی لە دەرەوەی هاوکێشەکە داده‌نێت و فریشته‌ئاسا وێنای خۆی ده‌كات! له‌كاتێكدا هاوبەشی لە دەسەڵات واتای هاوبەشی لە بەرپرسیارێتیشە.
کوردستان ئەمڕۆ پێویستی بە سیاسەتی دروستکردنی دەرفەت هەیە، نەک دروستکردنی قەیران, پێویستی بە یەکگرتوویی دامەزراوەکان هەیە، نەک بە گوتاری دووفاقی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه, پێویستی بە سەقامگیری هەیە، نەک بەگرژیی و لێكترازانی زیاتر‌و بێ ئومێدكردنی هاوڵاتی .
فاكته‌ری سه‌ره‌كی دواخستنی كوردستان, جیاوازیی بۆچوون نەبووە؛ بەڵکو لۆژیكی نابه‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی و قیاده‌ی یه‌كێتیه کە بەرژەوەندیی حزبی لەسەر بەرژەوەندیی گشتی داناوه‌و هه‌میشه به‌شێک بووه له كێشه نه‌ک چاره‌سه‌ر.
مێژوو فێرمان دەکات کە نیشتمان ته‌نها بە هۆی دژمنەکانی شکست ناهێنێت؛ زۆرجار بەهۆی ئەوە شکستی هێناوه کە هەندێکی هاوشێوه‌ی بافڵ و یه‌كێتی لە ناو خۆدا قبووڵی واقعیەت ناکه‌ن و بەرژەوەندیی گشتیان كردۆته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی .









