مسرور بارزانی، پێشوازی لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد
ئهمڕۆ پێشوایمان لە بەڕێز هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستی دا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیر و ڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کردەوە.









