سەردانەکەی مەسرور بارزانیی شۆک بوونی زۆنی هەمەڕەنگ

نەجمەدین محەمەد قەراجی

سەردانە پڕ بەرهەم و سەرکەوتووەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بۆ بەغدای پایتەختی فیدراڵ هێندە دڵخۆشکەرو گرنگ بوو تا ئاستی ئەوەی خۆفروش و گەجەرو گوجەر تایان لێ هاتووە هەوڵێکی زۆریان دا لە بایەخی ئەو سەردانە کەم بکەنەوە بەڵام بێ هودە بوو ناچار دەستیان بەدرۆی شاخدار کردووە چونکە لەو سەردانەی سەرۆکی حکومەت سەردانی هەموو کوتلە جیاوازەکانی کرد ئەوانەی لە حکومەتی فیدرال بەشدارن هەتا کۆبونەوەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئەنجامداوە بەتایبەتی لەسەر ئابوری دوا کەوتنی مووچە چەندین پرسی نەتەوەیی کە لە کۆبونەکاندا جەختی لەسەر کراوە لە دیداریکی تایبەت لەگەڵ وەفدی هۆزێکی عێراق کۆبۆوە لەم دیدارەدا هۆزەکە خۆشحاڵیان دەربڕی بە دیداریان لەگەڵ بەڕێزیان بۆ لەلایەن هۆزەکە بڕنەوێکیان بەدیاری دا ووتیان جاران بەدەست پێشمەرگەوەبوو بێ گومان تۆش حەزدەکەی بۆیە بەڕێزیان سوپاس و دەست خۆشی لێ کردن هەروەها سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردبوو لەڕێگای دەستوورەو ، بۆیە ئەگەر سەیری شکۆداری وهێزو پێگەی جەنابیان بکەی دیارە کەسێکی خەمخۆری
نەتەوەکەیەتی ئەگینا ڕۆژانە حزبەکانی تر بەردەوام لە بەغدا کەوتوون کەس حیسبانی تورێکی قوڕاویان بۆ ناکەن کەس باسیشیان ناکەن چونکە ئەوانیش دەزانن کی خاون دۆزی کوردە قسە لەگەڵ کێ دەکرێت بۆیە پێتان دەڵێم کاتێک ناوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان دەهێنن پێویستە دەست نوێژی کوردایەتی هەڵگرن ئەگەرنا قبوڵ نابێت