پیاوە بەهێزەکەی کوردستان لە بەغدا
ئەم سەردانە فەرمییەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت، جەنابی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا، کە زیاتر لە ١٠ کۆبوونەوەی گرنگی لەخۆگرت نیشانەی ئیرادە و هەوڵی جیددی جەنابی سەرۆک وەزیرانە بۆ گۆڕینی ڕێککەوتنە زارەکییەکان بۆ بڕیاری کرداری و سەپاندنی وەک ئەمرێکی واقیع ، تا کێشە دارایی و دەستوورییەکان بە یەکجاری چارەسەربکات و لەهەمان کاتدا هەنگاوێکی ستراتیژی و مێژووییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ سەرجەم مەلەفە سەرەکی و هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەم داکۆکییە سەرسەختە بۆ ئەوەیە کە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک پێشێل نەکرێن.
گرنگترین تەوەرەکانی ئەم چاوپێکەوتنانە بریتی بوو لە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم: دەستەبەرکردنی ناردنی بەردەوامی قووتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە تەوتین جێگیر کردنی لە بودجەی گشتی داهاتووی عێراقدا، بۆ ئەوەی چیتر شایستە داراییەکانی خەڵک نەکرێنە کارتێکی فشاری سیاسی هەرچەند وەکو جەنابی سەرۆک وەزیران ئاماژەی پی کرد بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ عەلی زەیدی کردونی گەشتونەتە حەو بڕوایەی مووچە و سیاست تیکەلاو ناکرێت.
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم: گفتوگۆکردن هەموارکردنی یاسای بودجە یان دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت یاسای نەوت و غازی فیدراڵ: کارکردن لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ داڕشتنی ئەم یاسایە کە ساڵانێکە ناکۆکی لەسەرە، بۆ ئەوەی پەیوەندییە نەوتییەکان بەیاسایی بکرێن و مافی دەستووریی هەرێم لەنێو قەوارەیەکی فیدراڵی پارێزراو بێت.شایستە داراییەکانی جوتیاران: دابینکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی ماندوونهناسی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.
سەقامگیری ئەمنی و سیاسی: هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی قارەمان و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە جموجۆڵەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان، شانبەشانی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی لە وڵاتدا.
داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێم
مەبەست لە کۆبوونەوەکانی جەنابی سەرۆک وەزیران، چەسپاندنی مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە کە بەئاسانی بەدەست نەهاتوو ، بەڵکو بە یاسای سەپێندراو ،بۆیە بەغداش ناتوانێت دژیان بوەستێتەوە. لەم پێناوەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک هەمیشە قەڵغانی پاراستنی قەوارەی هەرێمن. بێگومان تەنها لە کەسایەتی خاوەن بڕیار و پۆڵاینی وەک جەنابی مەسرور بارزانی دەوەشێتەوە کە بە حیکمەت و شکۆوە لە بەغدا شەڕی سیاسی بۆ چەسپاندنی مافەکان بکات، تا پێگەی هەرێمی کوردستان هەمیشە بە بەهێزی و بەرزی بمێنێتەوە.









