دابەشکردنی زەوی لە پێنجوێن دەستپێدەکات
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٥/٥/٢٠٢٦) سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن دەست بە قۆناغى یەکەمى دابەشکردنى زەوی دەکات، ئەم قۆناغە ٣٨٠ پارچە زەوى لەخۆدەگرێ و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت.
دابەشکردنەکە بەپێى خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەکە بەشێوەیەکی شەفافانە و بەتیروپشک دەبێ و سەرجەم ڕاگەیاندنەکان دەتوانن ئامادەی ڕووماڵکردنی بن.









