ئاشنا، بۆمن ڕۆژنامەوانی و میدیا وەک هەناسە و ژیان وایە قەت ناتوانم بێ ئەوبژیم…

دیدار، بێوارحسێن زێباری:

میدیا کار ئاشنا عوسمان ماوەی چەندین سالە لە ئەلمانیا دەژیت و باسی ئەزموونا خۆ یا کاری خۆ دکەت.


دەربارێ کاری میدیایی بۆ زێیێ بادینان گوتی: من میدیا کارم وە
چەند سالێکە خەریکی خوێندنم لەبواری پێست و موو کۆسمەتیک، و ئیستاش سەنتەری خۆم کردوەتەوە لە ئەلمانیا.

زیاتر گوتی، لەمیدیا ماوەی ١٥ سالە لەوکارەدام،
وە کۆسمەتیکیش چەند سالێکەو چەند ئیشێکی ترم تاقی کردەوە بەلام ئەوەی کەخۆمم تیابینیەوەو هەستم کرد لەگەل من و کەسایەتی و رۆحیەتی من ئەگونجێ ئەم کارەیە.

گوتیژی، بەرای من ئینسان سەرەتا پێویستە خۆی زیر و شکۆبۆ ئیشەکەی خۆی دابنێ دواتر خەلکیش بە پێی ئەو قیاسەی خۆت ریزت بۆئیشەکەت داناوە ئەوانیش ریزبۆئیشەکەت دائەنێن.
هەروەها، بۆمن رۆژنامەوانی و میدیا وەک هەناسەو ژیان وایە قەت ناتوانم بێ ئەوبژیم،
هەمیشە پێویستە لەژیانی من داهەبێت.
بەلام کۆسمەتیکیش خەونی منالیم ئەوەبوو ببمە دکتۆر بەداخەوە کەرێگر هەبوو نەم توانیوە ئیستا کۆسمەتیک نزیکەلەوبوارەوە بۆیە زۆرمورتاحم لەگەلی.


دیارکر کو تەنها ئەودووکارە دەکەم و پێویستم بەکاری تر نیە. وەک رۆژنامەوانی سوپاس بۆخوا لە ئیستەیا فەرقی نیەو کچ و کور وەک یەک کاردەکەن،
بەلام بەگشتی مەترسی هەیە لەبواری رۆژنامەوانی دا.
کۆسمەتیکیش زیاتر خانمان حەزیان بەوکارەیەو ئەوبوارە هەلدەبژیرن بۆکارکردن.


تائیستا کێشەیەکی ئەوتۆم بۆ دروست نەبوە، چونکە سوپاس بۆ خوا زۆر بەوردی و دلسۆزانە کارەکەم ئەکەم و هەموان لەئیشەکەم رازین.

کوتایی گوت، هەردوو ڕەگەز سەردان دەکەن، چونکە پیوستەبۆهەردووکیان.