رێککەتنی ئەمجارە لەگەڵ عێراق دەبێ بە مەرج بێت

ئەگەر ئەمجارە پارتی بگەڕێتەوە بۆ ناو پەرلەمانی عێراق !! دەبێ بە نوسراو و بە ئامادەبوونی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و زلهێزەکانی جیهانی بێت . پارتی قورسایی خۆی هەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەیی و جیهانی . ناکرێ پارتی یەکەم لایەنی گەورە و بڕیاردەر بێت، بەڵام عێراق ژێر بە ژێر لەگەڵ لایەنی سێیەم کە نیو ئەوەندەی پارتی دەنگی نەهێناوە دانیشتن بکات و بڕیار لە سەر چارەنوسی کورد بدات .

پارتی خاوەنی زۆرترین دەنگدەری عێراقی یە، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی هێناوە . گەورەترین حزبە لە سەر ئاستی عێراق، کەواتە بە گوێرەی دەنگدەرانی بێت ، دەبێ یەکەم لایەن بێت کە گوێ ی لێ ڕادەگیرێت . دیموکراسی جیهانی ئەوە دەڵێ .

لە عێراق بانێکە و دوو هەوا !!! ناکرێ سەرکردەکانی عێراق لەگەڵ لایەنێک پێک بێن کە ڕێژەی دەنگدەری زۆر کەمترە لە پارتی . بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق ڕێڕەوی خۆی بگریتە بەر . پێویستە ڕێز لە پارتی و دەنگدەرانی بگیرێت . پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردەی خەڵکی کوردستانە نەک لایەنیتر …..

پێشنیار دەکەم ئەمجارە یا بە تەواوی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دورکەونەوە !!! یا دەبێ عێراق مەجبور بکرێت تاکە لایەنی سیاسی و بڕیاردەر پارتی و بارزانی یە و نابێ بێ ئاگاداری پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێکیتر دانیشن و بڕیار لە سەر کورد بدەن . پارتی نوێنەر و هەڵبژاردەی خەڵکی کوردە . نابێ بێ لە پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێکیتر دانیشتن بکرێت لە سەر مەسەلە نەتەوەیی و گرینگەکانی پەیوەستە بە داهاتووی کورد و کوردستان .

لە لایەکیترەوە کورد خاوەنی ڕێبەر و مەرجەعی خۆی کاک مەسعود بارزانی یە . دەبێ بەڕێزیان بڕیاردەر بن لە سەر مەسەلەی کورد و کوردستان . کورد خاک و ئاڵا و ڕێبەری خۆی هەیە کە گرینگترین مەرجەکانە بۆ سەربەخۆیی و دەتوانێ خۆی بەڕێوە ببات …

دوو مەرجی زۆر گرینگ دانێن بۆ دانوسان لەگەڵ عێراق و پەرلەمانی عێراق :

عێراق دەبێ تەنها و تەنها لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دانوسان بکات لەسەر مەسەلەی کورد، چونکە خاوەنی زۆرترین ڕێژەی دەنگدەر بووە لە 2025 .

کورد مەرجەع و ڕێبەری خۆی هەیە و ڕێزدار و هێژا کاک مەسعود بارزانی تاکە کەسە کە بڕیاردەرە دەبێت . جەنابیان مەرجەع و ڕێبەری سیاسی و دینی و ئائینی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و نەتەوایەتی و هتدی کورد و کوردستانە . دانیشتن دەبێ تەنیا لەگەڵ بەڕێزیان و پارتی دیموکراتی کوردستان بێت ….

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە جیهان

خەبات تارق مەولود
سوید 2026/04/24