بۆ بەشێکی هاووڵاتیان.. گۆڕانکارییەك لە پسوولەی خۆراکدا دەکرێت

لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکدا بەشێک لە هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و بەشەخۆراکیان بۆ دەگەڕێتەوە. 


ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی بەشەخۆراک لە پارێزگای دهۆک، بڵاوی کرەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆک دەکەنەوە گۆڕانکارییەک لە پسوولەی خۆراکدا کراوە.

ئاماژە بەوە دراوە پرۆسەی جیابوونەوە (تەڵاق) لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک (البطاقة الالكترونية) کرایەوە.

ئاشکرای کردووە: “لە ئێستاوە هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەی جیاکردنەوەی بەشەخۆراک دوای (تەڵاق) لە ڕێگەی ئەپەکەوە ئەنجام بدەن.”

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی بەشەخۆراک لە پارێزگای دهۆک ئاشکرای کردووە، ئەو هاووڵاتیانەی کە هەر کێشەیەکیان لە مامەڵەکانیاندا هەیە، دەتوانن سەردانیان بکەن بە مەرجی هێنانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە:

1.  کارتی نیشتمانی

2.  کارتی زانیاری

3. پسوولەی بەشەخۆراکی کۆن

4.  بڕیاری تەڵاق – پەسەندکراو لە دادگا

5.  بڕیاری دایەنگەی منداڵان – پەسەندکراو لە دادگا.