وەزارەتی پەروەردەی، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دەداتە ئەو قوتابخانانەی پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن بە مەرجێک 4ـی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا ساڵنامەی هەموارکراوی خۆی بۆ پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێنێت، هەروەها داوا لەو قوتابخانانە دەکات کە تاقیکردنەوەی 20 نمرەییان نەکردووە، کاتیان ماوە و ئێستا دەتوانن بیکەن.
لەبارەی پۆلی 12، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵات دەدرێتە ئەو قوتابخانانەی کە پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، بەو مەرجەی 4ـی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.
سامان سیوەیلی، قوتابیانی پۆلی 12ـی دڵنیا کردەوە، لەنێوان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و تاقیکردنەوەی وەزاری، 40 رۆژیان بۆ خوێندن دەبێت و وەک هەموو ساڵێک دەبێت و پێویست بە دوو دڵی ناکات. باسی لەوەشکرد: “پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەم ناکرێتەوە”.