دەیان درۆن ئاراستەی هەولێر و سلێمانی کران و شەهید و بریندار هەن

ئومێد خۆشناو: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانە شەهید بووە و سێ کارمەندی دیکەش بریندارن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند:” ئەمشەو بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایشێک شەهید بوو و یەکێکیش بریندارە ئەو کارمەندەی شەهید بووە ناوی وڵاتە و کارمەندی ئاسایشی فڕۆخەکانەی هەولێرە .