تۆ بۆچی لەوێبوویت …؟؟؟
زۆر پێم سەیرە کاتێک کەسێک لە شوێنیک دەبینین کە بەهیچ شێوەیەک نە شوێنی ئەوە نە کاری ئەو لەوێیە بەڵام دەبینین وێنە پۆست دەکات باس لە بوونی خۆی دەکات.
کاتێک کۆنفراسێکی زانستی یاخود پەناڵێکی دەکرێت بۆ کاسانێکی ئەکادیمی رەنگە باسی هەندێک شتی لێبکرێت تۆ تەنانەت نەزانی قسەکانیش باس بکەینەوە ناوی ئەو شانەیش بنووسی کە باسی لێرەوەکراوە ئیتر پێم ناڵی بوونی تۆ بۆچیە لەوێ .
چەند جارێک دەبێن چەندین کۆنفراس و ۆرک شۆپێک و پەناڵێک دەکرێت تاکو باسی چەند کارێکی گرنگ لێ بکرێت کاریگەری نەرێنی لە سەر کۆمەڵگاو خەڵک کەم بکرێتەوە پڕۆژەیەک بێتە ئاراوە خەلکی فیری خۆپارێزی بکەین بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کەسانێکی زۆر ناشارەزاو تێ نەگەیشتوو لەوێ بانگەش کراو هیچ سوود ئامانجێکی وای نابێت کە مایەیی دڵخۆشی بێت بۆ هاوڵاتیان .
ئەوە من لێرە دەماوێت باسی لێوە بکەم ئەوە پێویستە کەسی شیاو هەستی بەئەنجام دانی ئەم کارانەوە بۆ ئەوەی کاتێک میوان بانگەشت دەکرێت کەسانێکی شارەزا و لێهاتوو بن نەوەک کەسانێک بێت بە خەون خەیاڵ ئەو هۆڵ و هوتیڵ و فندقانەیان نەبینی بێت ئەوەی هەولی ئەوە بدان چەندوێنەیەکی جوان بگرن پێویستە دوو وشەی جوان فێر بن ئەوەندەی لەهۆلی ئەودابن لەگەڵ بەپرسان وێنە بگرن بیر بکەنەوە چۆن ئەم زانیاریە گرنگە بڵاو بکاتەوە لە نێو گەنجانی ئێمەو کۆمەڵگاکەمان .
کاتێک بڕیار ئەدرێت کۆنفرانسێکی زانستی و ئەکادیمی ئەنجام بدرێت چی لەلایان حکومەتەوە بێت یاخود ڕێخکراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پارەیەکی زۆر تەرخان دەکرێت بەڵام هیچ سودێکی ئاوهای نابی ئەزانی بۆ چونکە کەسانێک بانگەێشت کراون تەنانەت ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندن کارانیش ناتوانن یەک لێدوانین لێوەربگرن زانیاریەک بەدەن بەکۆمەڵگا گەنجان لە کاتی قسەکانیان ئەمەیە وادەکات هیچ کار و شتێک وەک پێویست شوێنی خۆی نەگرێت و کاری خۆی نەکات .
زۆر کات کە وەک پەیامنێر لە شوێنیک بانگەشت کراوین بۆ ڕووماڵ ئەوەندە کەسی نەشیاو نەگونجا دەبینی ناتەوێت هەواڵەکە بڵاو بکەیتەوە چونکە ناونیشانی کارەکە شتێکە و ئامادەبوان شتێکی تر کە وەک بورخی و ماستوی لێ دێت پێکەوە هیچ شتێک ئەمانە نابەستێتەوە بەیەکەوە
ڕۆژنامەنووس ئارام شێرکۆ









