گرینگی زمانی دایک بۆ مرۆڤەکان

یەکێک لە جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤ و بونەوەرەکانیتر ، زمان و ئاخافتنیەتی . زمانی دایک ئەو زمانەیە کە یەکەم جار مناڵ کە لە دایک ئەبێت گوێ بیستی دەبێت لە لایەن دایک و باوکیەوە . ئەو زمانە دەبێت بە یەکەم قوتابخانە بۆ مناڵ .

جوان و پاراو فێر بوونی زمانی دایک دەکەڕێتەوە بۆ ئەو بنەماڵەی تیایدا گەورە دەبێت . ئەگەر منداڵ هەر لە سەرەتاوە هەوڵی لەگەڵ بدرێت یەکەم جار زمانی دایکی خۆی بە جووانی فێر بێت، ئەو منداڵە زۆر ئاسانتر دەتووانێ چەندین زمانیتر فێر بێت .

بۆ فێر بوون و پاراستی کلتور و فەرهەنگی مللەتێک فێر بوونی زمانی دایک گرینگە . بۆ ئەوەی مرۆڤ نەتەوە و کلتوری بپارێزێت، بوونی زمانی دایک یەکێکە لە گرینگترین کەرەستەکانی فێر بوونی کلتور و فەرهەنگی خۆی . بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد زۆر گرینگە زمانی پاراوی کوردی فێری منداڵ و نەوەی داهاتوویان بکەن .

هەر نەتەوەک بیەوێ بمێنێتەوە ، دەبێ یەکەم جار زمانی دایکی خۆی بپارێزێت . زمانی کوردی یەکێکە لە هەرە زمانە دەوڵەمەند و بەرفراوانەکانی کۆنی جیهانی . چەندین زارەوە هەیە لە زمانی کوردی . گرینگی زمانی کوردی لە کۆن بون و زاراوەی زۆری ئەو زمانە سەرچاوە دەگرێت . بە درێژایی مێژوو زوڵم و زۆرداری لە گەلی کورد کراوە ، لە لایەن هەموو جیهانەوە !!! بەڵام بە شانازی یەوە نەیانتوانیوە زمان و کلتوری ڕەسەنی کوردی لەناو ببەن .

لە جیهانی ئێستاشدا تووانراوە زمانی کوردی وەک یەکێک لە کۆنترین و رەسەنترین زمان بمێنێتەوە .بۆ ئەوەی زمانی کوردی بمێنێتەوە پێویستە هەموو تاکێکی کورد لە پاراو ئاخفتن بە زمانی کوردی شارەزا و لێزان بێت . بە جۆرێک لە ناو ماڵی خۆی هەوڵ بدات تا دەتوانێ لە ووشەی کوردی کەڵک وەر بگرێت بۆ قسە ژردن لەگەڵ منداڵەکانی خۆیان . کە تووانیمان زمانی خۆمان بپارێزین ، کلتور ، نەتەوە و فەرهەنگ و کلتور و ئاداب و ڕسومی خۆمان پاراستووە و وەک نەتەوەیەکی خاوەن زمانی تایبەتی خۆمان لە سەر ئاستی جیهانی تۆمار بکرێین و حسابمان بۆ بکەن .

خۆشترین و شیرینترین زمان زمانی دایکە و دەبێ ئەولەویەتی پێ بدرێت لە ناو خێزان . گەلی کورد دەربەدەری زۆر دیوە . بەڵام بەشانازی یەوە توانیویەتی زمانی کوردی بپارێزێت . ئەو بنەماڵانەی زمانی کوردی لایان گرینگتر بوو لە زمانی بێگانە ، لە کاتی دەربەدەری ، زۆر جوانتر و پاراوتر توانیان زمانی بێگانەش فێر بن …..

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لە سەرانسەری جیهان

خەبات تارق مەولود
سوید 2026/02/21