بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: لە رۆژی چوارشەممە 28-1-2026 شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەگەڵ بارانبارین ناوچە سنوورییەكان و لووتكەو قەدپاڵی چیا بەرزەكان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارین دەبێت
راشیگەیاندووە: ڕۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت.
لای خۆیەوە پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی باسی لەوەکردووە: لە شاخەکانی ئەزمەڕ و گۆیژە و هەروەها لە حاجی ئۆمەران ئەگەری بەفربارین هەیە.
هاوکات ئاراس جەبار شارەزای کەشناسیش ئەوەی خستووەتەڕوو: تا درەنگاری ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەتایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە سلێمانی زۆرترین بڕی باران ببارێت کە لە نێوان 25 بۆ 40 ملم دەبێت.









