▪ لە یادی رێکەوتننامەی ١١ ئاداری ١٩٧٠

ھشیار شکاک خورشید

گەلی کورد مێژوویەکی پر لە شەر و شۆرەش و قارەمانیەتی و بەرگری کردنی ھەبووە ، دۆژمنان بە درێژایی ئەو مێژووە ھەوڵی سرکردنی ئەم گەلەی داوە ، بۆ ئەم مەبەستەش ھەرچی ھێز و چەک و چەپەخانە ھەن دژی ئەم گەلەی بە کاری ھێناون ، بەلام ھیچ کاتێک نەبووە گەلی کورد لە ژێر ترس و گۆشار واز لە دۆزی رەوای خۆیان بێنن ، مەلکەچی دۆژمنان بن ، بەلکۆ گەلی کورد خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێز بوون ، نەیھێشتووە دۆژمنان بە سەریان دا سەربکەون ، ئیرادەی خۆیان فەرزبکەنە سەر ئەم گەلە ، ھەمیشە بە ئیرادەی پۆلاینی خۆیان توانیویانە دۆژمنانی خۆیان پەلکێشی دانۆستان و رێکەوتن بکەن ، ھەر وەک چۆن بە رابەرایەتی ( مستەفا بارزانی ) رژێمی سەدام حسێن ناچار بە مۆرکردنی رێکەوتنی ١١ ئاداری ١٩٧٠ کرد ، کە ئەمەش بەرھەمی شۆڕشی ئەیلول بوو بە رابەرایەتی ( مستەفا بارزانی ) کە بووە ھۆی ئەوەی قەزیەی گەلی کورد بچێتە قۆناغێکی نوێوە ، بەمەش سەدام حسێن دانی نا بە مافی ئوتۆمی بۆ گەلی کورد ، دوای ئەم رێکەوتنە دۆژمنان لەوە گەشتن کە گەلی کورد ھیچ کاتێک ئامادە نین دەست لەماف و دۆزی رەوای خۆیان بەربدەن ، تەنانەت ئامادەشن لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەخت بکەن ، دۆژمنان دوای وەفاتی ( مستەفا بارزانی ) دڵیان بەوە خۆش بووە کە ئەم گەلە لە ناو دەچێت ، چۆنکە پێیان وابوو دوای نەمانی ( مستەفا بارزانی ) کەس نییە رابەرایەتیان بکات ، دەتوانن بەئاسانی لە ناو ببەن ، کەچی نەیان زانی ئەم رێبازە کۆتایی نییە ، مێژوویەکی دوور و درێژی دەبێت ، رێگای ھەموو کورد پەروەر و نیشتیمان خوازێکە ، ھەروەکۆ ئێستا بە چاوی خۆیان دەبینن ئەم رێبازە ملیونان رێبواری ھەیە بە رابەرایەتی پێشەوای سەردەم ( مسعود بارزانی ) ، ئەم گەلە سەرەرای ھەموو ئەو بەربەست و لەمپەرانەی کە لە لایەن ناحەزان و دۆژمنانەوە خراونەتە بەردەمیان ، تاوەکۆ لاواز و سربکەن ، بەلام ھیچ وەختێک گەلی کورد بە رابەرایەتی پێشەوای سەردەم ( مسعود بارزانی ) مەلکەچی داخوازییەکانی ئەوان نەبوون ، زیرەکانە توانیویانە ئەو بەربەستانەی کە دەخرانە پێشیان بکەنە پەیژ بۆ سەرکەوتن و گەشتن بە رۆژێکی پرشنگداری وەک ئەمروو ، تەنانەت دۆژمنان چەندین جاریش ھەوڵیان داوە شەری ئیرادە لەگەل کورد بکەن ، کەچی لەمەشیان ھەر تۆشی شکست بوون ، بۆیە پێشەوای سەردەم فەرموی ( شەری ئیرادەمان لەگەل نەکەن ، چۆنکە ھەر تۆشی شکست دەبن ) ، بەمەش پیشانی ھەموو لایەکیدا کە گەلی کورد مێژوویەکی دێرینی پر قوربانی دانی ھەیە بە ئاسانی دروست نەبووە تاوەکۆ بە ئاسانی لەناو بچێت.