هێزى بەرپرسیاریەتى و داینەمۆى خەبات وبەرخودان وکۆڵنەدان


رێبوار حەمەلاو شوانى


مێژوو گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن و خاوەن دۆز و خاک و شوناس و ئاڵا و زمان پڕ لە داستان و شۆڕش و ڕاپەڕین دژى داگیرکەران و نەیارانى کوردوکوردستان ، لە پێناو بەدیهێنانى ئامانج و مافەرەواکانى هەوراز و نشێوى زۆرى بڕیووە بێ وچان و بە بێ کۆڵنەدان بەردەوام بووە ، هەڵبەت پێشەنگى و ئاڵاهەڵگرى ئەم کاروانە مێژووییە هەر لەخۆیەوە نەهاتووە، بەڵکو هەڵگرى میراتێکى گرانبەها و ڕێبازێکى پیرۆز و قوتابخانەیەکى مەزنە ، ئەو پارتى و بارزانییە کە هەوێن و داینەمۆى تێکۆشان و خەباتى نەتەوەیی ونیشتیمان بوو لە پێناو مافەرەواکان و گەیاندنى کورد بە کەناڕى دڵنییایی
پێش پارتى و دواى دامەزراندنى پارتیش لەسەر دەستى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى وەک میراتهەڵگرى ڕێبازى بارزانى ، دوژمنان و داگیرکەران بەهەموو شێوەیەک و چەک و پیلانگێرییەک هەوڵى لەناوبردنیان دەدات ، بەڵام پارتى وەک چیاییەکى سەرکەش هەمیشە وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتى مێژوویی خۆى بە خاوەن دۆزى نەتەوەى کورد و ئەو مێراتە گرانبەهایە زانیووە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژوەندییە باڵاکانى کوردوکوردستان و بەرگریکردنیش لەمافى هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان
بەو پێیەى پارتى هێزێکى نەتەوەییە و هەمیشە کارى کردووە لە پێناو گەیاندنى پەیام و ناساندنى کوردوکوردستان بە هەموو جیهان ، خاوەن چەندین دەستکەوتى مێژوویی و نیشتیمانیی و پڕ شانازییە بۆ نەتەوەکەى ،پارتى و بارزانى وەک ناسنامەى پڕ شانازى و پارێزەرى دۆزى کورد، دەتوانین بڵێن ، هەر شوێنک پارتى لێ بێت ، کوردایەتى لەوێیە ، چونکە بەرنامە و پەپێرەوى بارزانى وایکردووە ، ئەم قوتابخانەیە کە پارتییە هەمیشە وەک هێزێکى نەتەوەیی و نیشتیمانى بەردەوام بێت و ببێتە ناسنامەیەک بۆ کورد ، لەرابردووى شۆڕش و خەباتى چەکدارى و بەتایبەتى ئەزموونى 34 ساڵەى حکوومڕانى هەرێمى کوردستان ئەو راستییە سەلمێنراوە کە خەڵکى کوردستانیش باش دەزانن کە پارتى و بارزانى هێزى بەرپرسیاریەتى و شوناسى گەلى کورد پاراستووە ، لە هەموو قۆناغە جیاوازەکانى مێژوویدا ، هەر لە شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و راپەڕین و بە ئێستاشەوە پارتى و بارزانى وەک دەنگى گەلێکى ستەملێکراوە و بەگرى لە ماف ، زمان، فەرهەنگ و مۆڵەتى سیاسیی گەلى کورد کردووە
لە هەموو ئەو مێژوو و قۆناغانەى خەبات کە پارتى بە رابەرایەتى بارزانى ئازار و سەختى تێیدا بینیووە ، وێراى ئەوەى بەرگرى پۆڵاینى لە دژى دوژمنانى کوردوکوردستان کردووە ، هەر لە کاتى پرۆسەى بەدناوى ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنى کوردستان و ڕاگواستن و بەعەرەبکردن کورد لەسەر زێدى باب و باپیرانیان ، دەیان ستەمکارى دیکە دژى گەلى کورد، پارتى و بارزانى دەستبەردارى خەبات و تێکۆشان نەبووە و بەردەوام بووە لە بەرگریکردن لە بەها ومافەکانى گەل و نیشتیمانەکەى
ستراتیژ و پێرەوى بارزانى بۆ قوتابخانەى کوردایەتى ، هەردەم لە پێناو تەبایی و بەهێزکردنى ڕیزەکانى گەلى کورد و گەیشتنى کوردستانە بە ئامانج و هیواکانى ، نەک دروستکردنى ناکۆکى و ئاڵۆزى ، پارتى حزبێکە لەسەر ئاستى جیهان و دەرەوە خاوەن شوناس و متمانە و سەنگى خۆیەتى و مامەڵەشى لەگەڵ دەکرێت ، هەمیشە لە پرۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان بەوپەرى شانازییەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتى هەڵگرتووە و هەرگیز شانەى لە بەرپرسیاریەتى خاڵى نەکردووە و لە خۆشى وناخۆشییەکانیشدا لە پاڵ کوردوکوردستان بووە و هەر بەڵێنێکى دابێت بەجێگەیاندووە و بەردەوامیشە لە پارێزگاریکردن لە پاراستنى کوردستان و جێبەجێکردنى بەرپرسیاریەتییەکانى وبەهێزکردنى قەوارەى هەرێم
هەموو ئەو سەقامگیرى و دڵنییاییەى کە لەهەرێمى کوردستان هەیە ، نە لە عێراق و لە لە وڵاتانى ناوچەکەش بوونى هەیە ، بۆیە پارتى و بارزانى هەمیشە کاریان بۆ پارێزگاریکردنى لێى کردووە و ئێستا هەرێمى کوردستان هاوشێوەى دەوڵەتێکى سەربەخۆ و متمانەپێکراو و خاوەن سەنگ مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت ، ئەوەش بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە بارزانى و پارتى وەک هێزێکى نەتەوەیی گەل و نیشتیمانەکەى خۆى خۆش دەوێت ، ئەو خۆشەویستى و بەرخودان و خەباتە وەک داینەمۆ و هەوێنى بەهێزکردنى قەوارە دیموکراسییەکەى کوردستانە لە ناوچەکەدا
بۆیە ، خەبات و تێکۆشانى پارتى وبارزانى لە دوێنى و مێژوویی هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى و قوربانیدان و کۆڵنەدان وبەرخودان دژى داگیرکەران و دیکتاتۆرییەت، بووەتە بنەمایەکى بەهێز بۆ ئامانجەکانى ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە بۆ بەدیهێنانى گشت مافەرەواکان و گەیشتن بە لووتکەى سەرکەوتن