خراپ بوون دەخەنە پاڵ زەمانەوە له کاتێک دا ئێمەی مرۆڤ بنیادنەری زەمەن و زەمانین

غـەیـدا بـێـرۆخـی…..مامۆسـتای زانـکـۆ

هەر لەئەزەلەوە لەسەرەتای دروست بوونی مرۆڤایەتی و ئەفراندنی ئادەم بەمەستی ئاوەدان کردنەوەی زەوی و ئەمر کردن بە چـــاکە و نەهی کردن بو لەخـــراپە بەوپێیەی کەپێشتر جــۆرە مەخلوقاتێــک لەسەر زەوی دەژیــان کەدڕنـــدە بــوون، مرۆڤ هات تاکو زەوی لەم دڕندانە پاک بکاتەوەو ئاوەدانی بکات.

مرۆڤ بون چەند پێوەرێک و خاسیەتێکی هەیە کە بەو خاسیەتانە باش و خرابیان لێـــک جیادەکرێـنەوە خاسیەتەکانیش وەکو ڕەحم، رێز ، ڕاستگۆیی وەفا ، جوامێری و مەردایــەتی ،…هتد ، بــەڵام تازە کەوتوینـــەتە ڕۆژگــارێک کەنازانیــن چ ناوێکـی بۆ دابنــێن زۆر جار گوێمان لەو دەستەواژەیە دەبێت کەزۆر دووبارە دەکرێتــەوە گوایە هەر شتێکی نامۆ ببنن دەلێن ‌(ئاخیری زەمانە).

ئەویش بـەوە جیادەکرێـــتەوە بە زۆربـــوونی فتنەو گۆرانکــاری کۆمەڵایەتی و ئایــنی و گەردونـــی، هــەروەک پێغەمبەرمــانﷺ لەسەر زۆری فتنەو گـــۆرانی دڵەکــان فەرموویــەتی : ( بَـــادِرُوا
بالأعْمَالِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ المُظْــلِمِ، يُصْبِحُ الرَّجُــلُ مُؤْمِــنًا وَيُمْسِي
كَافِرًا، أَوْ يُمْسِي مُؤْمِنًا وَيُصْبِحُ كَافِرًا، يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا)

خراپ بوون دەخەنە پاڵ زەمانەوە له کاتـێک دا ئێــمەی مــرۆڤ بنیادنەری زەمەن و زەمانین واتە باش و خرابی لەدەستـی ئێــمە دایە ، لە ئێستادا هەموو شتێک هەر گومانە کەســانی دوڕوو زۆر
بوون تو نازانی کامەی دۆستە و کامەی دوژمنە؟ هاورێیەتی بۆتە بەرەژەوەندی شتێک وەرنەگرێ لەبەرامبەر خزمەتێــکی تــەواوی بارودۆخە پێچەوانە دەبێتەوە ئەوەی دوێنی دۆستێکی نزیـک بو ئەمرۆ لەوانەیە بوبێتن بە بێگانە.

ڕەحم و سیلەی ڕەحم نەماوە وای لێ هاتووە دەلێ ئەگەر لەخزم وخوێشان دوربین لە بەڵلا دوورین و لە خودا نزیکــن، هـــەروەها لەبارەی رێزەوە پێشتر گــەورە و بچــوکی هەبـــوو بەڵام ئێـــستا پێچەوانە بۆتەوە.

لەهەمووی سەیرتر کەسێک پوستێکی وەرگرتوە یاخود بەرپرسێکە تاکو خزمەتی کۆمەڵگا بکات لەبری ئەوەی خزمەتی خەڵک بکـات و کارەکانیان ڕای بکات ئەوەندە بەتوندی دەستی بە کورسیەکەیـەوە گرتوە بووە بەخزمەتکار و کۆیلەی کــورسی و دەســەڵات ناوێــریت کارەکانیشی بەدروستی بکات وەک دەبیــنین تەواوی خاسیەتــەکان پێچەوانە بونەتەوە مرۆڤ بون و مرۆڤایەتی کەوتوتە مەترسیەوە.