ترەمپ: رێككەوتن لەگەڵ ئێران نایاب دەبێت
ترەمپ لە نوێترین پەیامی دەڵێت، نامەوێت موجتەبا خامنەیی بكوژرێت و نازانم لە ژیاندایە یان نا، پێموایە ئیسرائیل بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دڵخۆش دەبێت، ئەگەر ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران بكرێت، دەبێتە سەرەتایەكی نایاب بۆ ئەو و بۆ ناوچەكەش
زیاتر گوتی، ئێران ڕێككەوتنی دەوێت و ئێمەش بەڕاستی ئارەزووی ئەوەمان هەیە ناتوانم گرەنتی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران بكەم ئێرانییەكان خۆیان پەیوەندییان كردووە و من پەیوەندیم پێوە نەكردووە دەمەوێت زۆرترین بڕی نەوتمان هەبێت
باسی لەوەش كرد،ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێككەوتن، دەستكەوتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو زۆر ئاسان دەبێتئێران 47 ساڵە هەڕەشەیە و هیچ وڵاتێك لە جیهاندا نییە لەسەر ئەم ڕایە دژایەتیم بكات









