ڕێگەى کوردایەتى بەهێزترینە بۆ کوردوکوردستان
رێبوار حەمەلاو شوانى
ناسنامەى ئێمەى گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن لە چەند بنچینەیەک پێکهاتووە ، ئایین،نەتەوە،خاک،نیشتیمان وئاڵا ، زمان و فەرهەنگ هەموو ئەمانە بۆ هەر تاکێکى کوردى کوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر هێڵى سوورە و هەرگیز ڕێگەنادات هیچ نەیارێک بیبەزێنێت
بە پێى هەموو پێوەرەکان هەرگیز بوونى تەبایی و یەکڕیزى درز و کەلێن دروست ناکات تا مەترسى بێتە ئاراوە ، پێچەوانەى پەرتەوازەییە ، کە بوونى کەلێن ڕێخۆشکەرە بۆ سەردەرهێنانى مەترسى ، دوژمنانى کوردستان لە دوورەوە هەست بە بوونى تەبایی دەکەن ، پێوانەى بۆ دەکەن و لێ دەسلەمێنەوە ، بەتایبەتى یەکریزى و تەبایی ناوخۆییش دژ ب کەلێن و کەلەبەرى ناوخۆیییە و تەبایی و یەکهەڵوێستى دژى هەر هەڕەشەکى دەرەکى دەوەستێتەوە و ڕووبەڕووى هەر مەترسییەک لە سەر کوردوکوردستان دەبێتەوە
ئەوەى تەبایی و یەکدەنگییەى ئێستا لە ناو گەلى کورد لەسەر ئاستى هەر چوارپارچەى کوردستان بەکردەوە دەبینرێت و درکى پێدەکرێت ، جێگەى سەربەزى هەموو تاکێکى ئەم کوردستانەیە ، هەڵوێستى گەلى کورد بە شێوەیەکى گشتى بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزى کورد وبەرخودانى رۆژئاواى کوردستان و جارێکى تر ڕێگریکردن لە کەوتنیان بەرامبەر بە نەیاران دوژمنان ، سەلمێنەرى ئەو راستییەیە کوردوکوردستان یەک جەستە و یەک ڕوحە ؛ لە هەر شوێنکى هەوڵى ستەمکارى و زۆردارى لە کورد بکرێت ، ئەوا کاریگەرى لە سەر هەموو کوردیک دەبێت
ئەوەش پێمان دەڵێت ، گەلى کورد بە وزە و ئیرادەى خۆى ژیان بۆ بوونى خۆى دەبەخشێت و ئەم بەرخودانەش سەربەرزیی و شکۆمەندییە بۆ گەلەکەمان ؛ لە هەمانکاتیشدا پەپامێکى روون و ئاشکرایە بۆ هەموو جیهان خۆ ئەگەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش پشتمان تێبکات ، ئێمە بۆ خۆمان و بەهێزى گەل درێژە بە مانەوە و خەباتى خۆمان دەدەین و بەرگرى لە شکۆ و مێژوو و بوونمان دەکەین
بەهەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو بۆمان دەردکەوێت ، هیچ هێزو داگیرکەرێک نەیتوانى و ناتوانێت ئیرادەى گەلەکەمان وبوونمان بشکێنێت و کاروانى خەبات و تێکۆشانمان بوەستنێێت ؛ بە پێچەوانە هەر جارێک گەلى کورد جینۆساید و گوند و ماڵى وێران کرابێت و شەهید و تیرۆر کرابێت ، ئەوە زیاتر مۆڕاڵى بەهێزتر بووە ، هەر لە هەولێرەوە تا ئامەد و لە مەهابادە و تاقامشلۆ ، واتە چوارچێوەى کوردستان یەک گەل و یەک دڵ و یەک ڕوحە
هەر چەندە مرۆڤایەتى لەسەرووى هەموو پێوەرەکانەوەیە ، بەڵام هەستى نیشتیمانپەوەرى و پاراستنى خاک و نەتەوە، دەبێتە بەدادپەوەرییەوە لە پێش هەموو هەستێکى دیکەوە بێت ؛ ئەم یەکگرتووییە ، فەرهەنکى کوردییدا تەبایی و یەکهەڵوێستییە ، بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمانە ، خۆشەویستى و ئاڵا و بەرز ڕاگرتنێتى ، کە زۆرترین قوربانى و خویێنى لە پێناویدا بەخشراوە ، بۆ ئەوەى هەمیشە ئاڵاى کوردستان بەرز و گەشاوە و شەکاوە بێت و چاوى نەیاران و دوژمنانى کوێر بێت ، پشتیوانیکردن و یەکدەنگى گەلى کورد ئەرکێکى نەتەوەیی و نیشتیمانییە و دەبێت بە شانازییەوە هەمووان لە پشتیەوە بوەستین ، بەدڵنییاییەوە هیچ ناحەزێک بوێرى ناکات هێڵە سوورەکان ببەزێنێت ؛ بۆیە کوردایەتى بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنى کوردوکوردستان









