وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووبارە هۆشداری توند بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئێران دەدات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووبارە هۆشداری توند بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئێران دەدات و دەڵێت، گەر ناتوانن لە ئێستادا وڵات جێبهێڵن بەزووترین کاتدا لە شوێنێکی سەلامەت خۆیان بپارێزن و ئاو خۆراک و دەرمان و پێداویستی گرنگ لەگەڵ خۆتدا هەڵبگرن.
پێشتر ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردبوو” لە هەر رێگەیەک دەتوانن لە ئیران بڕۆن، جا رێگەی وشکانی بێت، یا ئاسمانی و دەریایی”.









