مانەوە لە پەیامی سەرۆکدا

لوقمان عوسمان گه ڵاڵی

پە یامی ئەم دواییەی سەرۆک و ڕابه رمان جە نابی بارزانی کە تێیدا دووپاتی کردەوە خەڵکی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا پشتی یەکترن تەنها ڕستەیەکی تێپەڕ نییە بەڵکو گوزارشتە لە قووڵایی فەلسەفەی ڕێبه رێک کە تەمەنی خۆی لە چیاکانی کوردوستان و لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بۆ پاراستنی شکۆی ئەم میللەتە بەخشیوە و باشتر لە هەر کەسێکی تر لە ڕۆحیەتی ئەم گەلە تێدەگات و کاتێک سەرۆک بارزانی وەک سیمبولی خۆڕاگری و مەرجەعی باڵای نەتەوەیی ئەم ستایشە ئاراستەی خەڵک دەکات دەیەوێت ئەو ڕاستییە مێژووییە بە جیهان بڵێت کە کۆمەڵگەی کوردی لە ناو گەردەلوولی قەیرانەکاندا هەمیشە جیاوازییە لاوەکییەکانی وەلاناوە و گەڕاوەتەوە بۆ بنەما ڕەسەنەکەی کە ئەویش هاوچارەنووسی و برایەتییە و ئەم گوته یه ی جەنابی سەرۆک لە هەمان کاتدا پەیامێکی زۆر توند و ڕاشکاویشە بۆ هەموو ناحەزانی کورد و ئەوانەی خەون بە لێکهەڵوەشاندنی ناوماڵی کورد دەبینن تا تێبگەن کە کوردستان خاوەنی دیوارێکی پۆڵاینە و بە هیچ پیلانگێڕییەک درزی تێناکەوێت چونکە میللەتێک ڕابه ره کە ی بەو پەڕی متمانەوە باس لە یەکڕیزی و پشتوپەناییان بکات کۆمەڵگەیەکە کە هەرگیز ناشکێت و هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیارێتییە نەتەوەییەکاندا دەبێت و ئەمە ئەو ڕاستییە چەسپاوەیە کە نەیاران دەبێت لێی بترسن چونکە وەفای خەڵک بۆ خاک و بۆ یەکتر گەورەترین سەرمایەی ئێمەیە کە لەژێر سایەی حیکمەت و ڕێبەرایەتی سەرۆک بارزانیدا بەرەو کەناری ئارامی و سەرکەوتنی یەکجاری هەنگاو دەنێت.