▪ پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم لە گەڕەکی گازینۆی شارۆچكه‌ی کەلار تەرمی هاووڵاتییەک هێنرایه پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكه‌ی كه‌لار.
بڵاویشی كرده‌وه: پیاوه‌كه ناوی (کمال ڕەشید فەرەج)ـه و لەدایکبووی 1968ی شارۆچكه‌ی كه‌لاره.
پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردووە و لە ئەنجامدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.








