شۆڕشی گوڵان ، مه‌شخه‌ڵی رووناكی وئومێد له نێو شه‌وه زه‌نگی دوژمنانی كوردستان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
شۆڕشی گوڵان له كات و ساتێكی زۆر مێژوویی و سه‌ختدا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه كه دۆزی كورد به قۆناغێكی سه‌ختی دوای گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری شوومی جه‌زائیر ، دوژمنان وداگیركه‌ران پێیان وابوو ئیتر مه‌شخه‌ڵی خه‌بات وكوردایه‌تی ده‌كوژێته‌وه ، به‌ڵام به رابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد مسته‌فا بارزانی، سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ئیدریس بارزانی وسه‌رۆك مسعود بارزانی ، له نێو شه‌وه زه‌نگی بێ ئومێددا مه‌شخه‌ڵی ئومێد و هیوایان داگیرسانده‌وه و هه‌ربه‌خێرایی كڵپه‌ی ئاگری بڵێسه‌ی شۆڕش سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌كانی كوردستانی گڕته‌وه ،چه‌خماخه‌ی شۆڕشی سه‌ر له‌نوێ هزری كوردایه‌تی جوڵانده‌وه ، توانرا خه‌ون و پیلانگێری له‌رزۆكی دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان پووچه‌ڵ بكاته‌وه وشكستی پێبنهێنێت
شۆڕشی گوڵان، له‌ماوه‌ی رابردوو وئێستاشدا ده‌یان داستانی مێژوویی وه‌ك داستانی شارستێن، خواكورك ،كانی ماسی ، كۆڕێ و ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماڕكرا ، هه‌موو ئه‌و داستانه مێژووییانه له‌كاتێكدا بوو كه داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان گره‌ویان له‌سه‌ر نه‌هێشتی ئومێد و هیوای نه‌ته‌وه‌ی كورد كردبوو ، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامێكی به‌هێز وپۆڵایینان به دوژمنان دایه‌وه و مێژووییه‌كی نوێیان تۆمار كرده‌وه
شۆڕشی گوڵان درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول و هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی دیكه‌ی كوردوكوردستان بوو له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردستان و بۆیه شۆڕشی گوڵان به هه‌موو دوونیایی گووت گه‌ر له هه‌ر قۆناغێكدا خه‌باتی گه‌لی كوردستان تووشی ئاڵنگاری و گه‌له‌كۆمه‌كی ببێته‌وه ، ئه‌وا هه‌رگیز ئیراده‌ی گه‌لی كورد نه‌شكاوه و ناشكێت و به‌ڵكو به‌به‌هێزی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و شۆڕشێك په‌یمانی كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامی بوو له تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی گه‌لی كورد
شۆڕشی گوڵان وستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی
شۆرشی گوڵان پێی گوتین گەر لە ھەر قۆناغێکدا خەباتی گەلی کوردستان توشی شکست بێیت ئەوا ھەرگیز ئیرادەی گەلی کوردستان نەشکاوە و ناشکێت و بەلكو بە بەھێزی دەردەکەوێتەوە، ئامانج و ستراتيژی شۆڕشی گوڵان ، پارێزگاریكردن بوو له ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد وڕزگاركردنی گه‌لی كورد له ده‌ست سته‌مكاری و داگیركاری ، به كرده‌وه‌ش سیاسه‌تی ژیرانه‌ی پارتی و بارزانی توانی به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگی له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كاندا بگڕێته‌به‌ر ، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی جیۆپۆلۆتیكی ناوچه‌كه‌دا خۆی بگونجێنێت
شۆڕشی گوڵان و ده‌ستكه‌وتی مێژوویی ته‌بایی و به‌ره‌كی كوردستانی
بەرەی كوردستانی له‌و قۆناغه سه‌خت و دژوارانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌رباز ده‌بوون ، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و مێژووییانه‌ی كه پارتی به سه‌ركردایه‌تی بارزانی هه‌میشه كاری له‌سه‌ر كردووه ته‌بایی و یه‌كرێزی نه‌ته‌وه‌یی بوو ، بۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی شۆڕشه‌وه بۆنیاتنانی برایه‌تی و به‌هێزی ویه‌كده‌نگی كوردوكوردستان بوو، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی و نێوان هێزولایه‌نه‌كان ، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا له سه‌رده‌ستی شه‌هید ئیدریس بارزانی وسه‌رۆك مسعود بارزانی كاری له‌سه‌ر كرا‌و و دواتر له مانگی ئایاری 1988 و دواى كۆچی دوایی شه‌هید ئیدریش بارزانی ، له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌ێندرا
شۆڕشی گوڵان ، شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووری و ته‌بایی
شۆڕشی گوڵان له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی و له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی نه‌مر دامه‌زراو هه‌ڵگری په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو ، ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر ڕه‌هه‌ندی سه‌ركه‌وتن به شۆڕش و زیندوێتی بۆ هه‌تا هه‌تایی پێبه‌خشیووه ، چونكه شۆڕشی گوڵان ته‌نها بزاڤێكی چه‌كداری نه‌بوو ، به‌ڵكو شۆڕشێكی فه‌رهه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵگرتبوو ، بۆیه توانی هه‌موو چین وتوێژه‌كان و هه‌موو گه‌لی كورد له ژێر یه‌ك ڕشه‌ماڵدا كۆبكاته‌وه .
شۆڕشی گوڵانی و راپه‌ڕینه مێژووییه‌كه‌ی ئاداری 1991 و حكوومڕانی كوردستان
دوای كه‌متر له 15 ساڵی له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گوڵان و مێژووییه‌كی پڕ تێكۆشان و خه‌بات ، سه‌رۆك مسعود بارزانی ، وه‌ك سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌خشه‌ی بۆ راپه‌ڕینێكی مێژوویی و گشتگیری داڕست ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا موژده‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له به‌هاری ئاداری 1991 راگه‌یاند ، هه‌روه‌ها دوای ساڵێك له مانگی ئایاری 1992 ، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئه‌نجامدا ، دواتریش یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا ، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می هه‌نگاوه‌كانی شۆڕشی گوڵان بوو ، به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووی دوێنێ و ئێستاشمان ، شاراوه نییه ، شۆڕشی گوڵان درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییانه سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خۆنه‌چه‌ماندنی پێشمه‌رگه و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كان و و به‌درێژایی مێژوویش به‌گریكردن له مافه‌كانی كورد به ئێستاشه‌وه وله‌و پێناوشدا هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه گیان وخۆێنیان به‌خشیووه ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه
ئه‌مڕۆ حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ، به سه‌ركردایه‌تی پارتی وبارزانی ، پارێزگاری له قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات ،چۆن له رابردوو هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی بڵێسه‌ی شۆڕشی گوڵانی داگیرساند ، ئێستاش به‌شانازیه‌وه تاكه هێزی كوردستانه به‌رگری له دۆزی كورد ومافه‌ره‌واكانی ده‌ك









