سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانەئارای سیستەمی نوێی عێراقدا گێڕاوە، ستایشی
ڕۆڵ و پێگەی مێژووییی سەرۆک بارزانیشی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد.

سەرۆکی حکومەت پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامی ئەیاد عەللاوی وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.