▪ دەرهاویشتە خراپەکانی فرەدەسەڵاتی.
ئەحمەد
گلی
هۆکاری سەرەکی و کرۆکی کێشەکانی هەرێمی کوردستان فرەدەسەڵاتیە،کە هەمیشە بەدەست نه‌بوونی دەسەڵاتێكی ناوه‌ندی قسهرۆشتوو ناڵاندومانه, هه‌رئه‌مه‌ش بووه بهڤاكتهری سه‌ره‌كی جۆره‌ها ده‌ردوو داد‌و نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و روحی و ژیانی سیاسی و حوكمڕانی!
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستن و خۆشگووزه‌رانی هاوڵاتیان, نه‌بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕێگربووه له‌پێگه‌یشتن و خه‌مڵینی ناسنامه‌ی نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌مكی هاوڵاتی و كێبڕكێی مه‌ده‌نی و به‌گشتی دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسا و بوونی پڕۆژه و ستراتیجیه‌تی نشتیمانی فراوان.
فره ده‌سه‌ڵاتی ئاماژه‌نیه به‌بوونی ئازادی سیاسی, به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیه له پێش گه‌شه‌كردن و سه‌روه‌ری یاسا له‌وڵاتدا, ڤاكتهری سه‌ره‌كی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و گه‌نده‌ڵی و له ههندێكاتیشدا سه‌رده‌كێشێت بۆ شه‌ری ناوخۆیی.
فره‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌گه‌یه‌نێته كه‌ناری له‌ناوچوون و شكستخواردوویی, هه‌میشه له‌دۆخێكی لاواز ده‌یهێڵێته‌وه, هاوكات ده‌رگایه‌كی هه‌میشه كراوه‌و لێدراوه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناتۆكمه‌یی سیاسه‌ت و بریاره نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان.
روون و ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان دووهێنده‌ی قه‌باره‌ی نه‌یارانی, “خۆفرۆش و به‌كرێگیراو له‌ناوخۆیدا چێندرواوه, گروپێكی ماڤیا و قاچاخچی وه‌ك یه‌كێتی ده‌ستیان به‌سه‌ر نیوه‌ی كوردستان گرتووه و هه‌ركه ئارهزوویانبێت, لهمیدیاكانیانهوه حكومه‌تی ناوه‌ندی ناشرین ده‌كه‌ن, به‌ربه‌ست له‌پێش به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دروست ده‌كه‌ن, له‌سه‌روی یاساوه ره‌فتار ده‌كه‌ن, تیرۆردهكهن, خه‌ڵك دهستبهسهردهكهن, هه‌رچی كاریی نایاساییه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن … هتد” کە ئه‌مه‌ش هۆكاری ئهوفرهدهسهڵاتییه كوردستان به‌ده‌ستێوه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌م رووداو پێشهاتانه‌ی رووده‌ن و هه‌رۆژه‌و حكومه‌ت و هاوڵاتیان به‌كێشه و گرفتێكه‌وه سه‌رقال ده‌كرێت, شكوگومانی تێدانیه به‌كرێگیراو خۆفرۆشانی ناوخۆیی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدادهگێرن, به‌هۆیی سه‌روه‌ریی نه‌بوونی یاسا و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی بەهێز، دەبینین بەکردارو لەمیدیا کانیانەوە هەموو هەوڵێکیان خستۆتەگەر بۆ لەناوبردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و ئەم قەوارە یاسایی و دەستووریە کەبەخوێن بەدەست هاتووە، بۆیە هەرێمی کوردستان پێویستی بەدەسەڵاتێکی ناوەندی قسەرۆشتووی بەهێز هەیە،. تا ئەم دەسەڵاتەش نەیەتە بوون ئەم کێشەو گرفتانە کۆتایی نایەت.








