کاریگەریی جەنگ لەسەر ژینگە

گۆمانی تێدا نیە کە جەنگ کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر ژینگە هەیە، چونکە بەکارهێنان و تەقاندنی چەکە جۆراوجۆرەکان ئاو و هەوا پیس دەکەن و زیان بە ژینگە دەگەیەنن. دووکەڵ و ماددە زیانبەخشەکان کە لە تەقینەوەکانەوە دەردەچن هەوا پیس دەکەن. هەروەها ماددە کیمیایی و پاشماوەکانی جەنگ دەچنە ناو خاک و ئاو، کە ئەمەش زیانێکی گەورە بە سروشت و ژینگە دەگەیەنێت.

جەنگ نەک تەنها مرۆڤ دەکوژێت و شار و گوند وێران دەکات، بەڵکو سروشت و ژینگەش بەشێوەیەکی ترسناک تێکدەدات. دارستانەکان و ڕووەکەکان بەهۆی تەقاندنەوە و سووتاندنی ناوچەکان لەناودەچن، زەوییە کشتوکاڵیەکان توانای بەرهەمهێنانیان لە دەست دەدەن و ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵ و باڵندەکان ناچار دەبن بۆ مانەوە لە ژیان شوێنی خۆیان جێبهێڵن.

لەلایەکی ترەوە، ئەم کاریگەرییانە تەنها لە ماوەی جەنگدا کۆتایی نایەن، بەڵکو بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام دەبن و کاریگەرییە خراپەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ژینگە دەمێننەوە.

لە ئەنجامدا، دەردەکەوێت کە جەنگ نەک تەنها مرۆڤ دەکۆژێت، بەڵکو سرۆشت و ژینگەش تێکدەدات و زیانێکی گەورە بە داهاتووی ژیان دەگەیەنێت.

           وەلید محەمەد