پێشمه‌رگه قه‌ده‌ر و هێڵی سووری نه‌ته‌وه‌یی..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پێشمه‌رگه ناوێكی پیرۆزی كوردییه ، كه له خۆێن و ڕۆح و گیانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵقووڵاوه و دروستبووه ، واتا قاره‌مانێك وگیانفیدایه‌كی كورد ،شۆڕشگێرێك له پێناو ئازادی و رزگاری كوردوكوردستان دا .. مه‌رگی خۆی خستۆته پێش هه‌موو پرسێكی دیكه‌وه ، هه‌رده‌م گیان له‌سه‌ر ده‌ست و،شه‌هیدبوونیان له پێناو نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یاندایه . لووتكه‌ی شكۆداری و سه‌روه‌ری و نه‌مرییانه ، بۆیه پێشمه‌رگه ترس نازانێت و هه‌رگیز له گیانفیدایی سڵی نه‌كردووه و سڵ ناكاته‌وه ؛ راسته ناو و وشه‌ی پێشمه‌رگه بۆ زیاتر له هه‌شت ده‌یه و سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌ی خاكی كوردستان ڕووبه‌ڕووی داگیركاری و دابه‌شكاری و سته‌مكاری بووه ، پێشمه‌رگه خۆرسكانه له هه‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ڕووبه‌ڕووی دوژمنان و داگیركه‌ران بووه
پێشمه‌رگه ، پڕه له هێما وسیمبوڵ له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گڕتووه وه‌ك چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام كه‌وتووته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی پیلانگێری و هێرشی درۆنی و مووشه‌كی داگیركه‌ران و به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك چیاییه‌كی سه‌ركه‌ش به پێوه وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌یه له نێو دڵی مێژوودا له سه‌ر پێ ڕاوستاوه و سه‌رێكی به‌رزه‌وه ، پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه‌یه له كوردستان كه ڕه‌مزی هه‌رمان و خۆڕاگری و كۆڵنه‌دانه له پێشمه‌رگه‌وه نهێییه‌كان و شانازییه‌كانی له نێو ده‌روون و مێشكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر ئه‌وه‌شه ناو و بوونی پێشمه‌رگه ، به‌درێژایی مێژوو گه‌وره‌ترین كۆسپ و ئاسته‌نگ بووه له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی خه‌ونی ناحه‌زانی كوردستان ، زۆر له‌مێژه هه‌وڵی ناشرین كردن پێگه و شكۆی پێشمه‌رگه به‌ناوی جیاواز دراوه و به‌ڵام نه‌ك هه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بێهوده بووه به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ناو و بوونی پێشمه‌رگه بووه‌ته ناسنامه‌یه‌كی جوان و پڕشانازی بۆ كوردوكوردستان ، ته‌نانه‌ت نه‌یارانی گه‌لی كورد ، هه‌ر سێ داگیركه‌ری عه‌ره‌ب،تورك ،فارس هه‌میشه به‌ڕێگه‌ی وشه‌ی نابه‌جێ و ناتوری ناشیرینیان له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌نا .
به‌ڵام ناو و وشه‌ی پێشمه‌رگه جیاواز له هه‌موو سوپا و له‌شكر و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی جیهان ، چووه‌ته كه‌لتووری زمانی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كانی جیهانه‌وه ، ئه‌وه‌ش بۆ راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌گه‌ڕێـته‌وه و، ڕاست و دروستی و بۆ ، ره‌وشت به‌رزی و ، مرۆڤایه‌تی و،رۆڵی جوانمێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژوودا .. به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژی دیكتاتۆران و ئێنجا شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕنده‌ترین تیرۆریستان له جیهاندا ، شه‌ڕی به‌رگریكردن و شۆڤێنییه‌كان ، كه به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر خوێن به‌خشین و ئازایه‌تی و فیداكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بووایه ، ئێستا جیهان لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیر و وێرانكرابوو ، به پێچه‌وانه‌ی نه‌یاران و ناحه‌زانی پێشمه‌رگه ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌ته سیمبوڵی ئازادی و مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و مرۆڤ دۆستی، هه‌ر ئه‌وه‌شه پێشمه‌رگه خۆڕاگره‌كانی كوردستان ، هه‌میشه هه‌ڵگرانی دروشمی یان كوردستان یان نه‌مانن و چقڵی چاوی نه‌یارانی كورد‌و هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ن
مێژوو گه‌واهیده‌ره ،ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی خاكی كورد و ووڵاتانی هاوبه‌رژوه‌ند له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد‌و كوردستاندا ،سه‌رده‌مانێك له دید و مێشكی بۆگه‌نیان وبه‌رژوه‌ندییه‌كانیانه‌وه ده‌یانڕاونییه شۆڕش و پێشمه‌رگه و له راگه‌یاندنه‌كیانیاندا شۆڕ‌شیان به یاخیبوون ناوه‌زه‌ند ده‌كرد و پێشمه‌رگه‌شیان به چه‌ته‌و ڕێگر ، تا ده‌مه‌ی ناڕاستگۆیی و ته‌فره‌دانی هاوپه‌یمانانی هابه‌رژوه‌ند له نێو یه‌كدا وایكرد مل بۆ راستییه‌كان بده‌ن وكورد وه‌ك گه‌لێكی به‌شخوراو پارچه‌كراو وداگیركراو بناست و پێشمره‌گه‌ش به رزگاركه‌ر مرۆڤایه‌تی و خه‌باتگێرانی دژ به‌تاریكی وداكه‌وتن وسیمبوڵی ئاشتی و به‌رخودان پێناسه بكه‌ن ، پێشمەرگە، ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا، پێشمەرگەی هەموو پارچە پڕ ئازارەكانیتری كوردستانە،واته له هه‌ر شوێنك گه‌لی كورد تووشی ئێش وكێشه وئازار ببێته‌وه ، پێشمه‌رگه تا هێزی فریاد ره‌س بووه ، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئارامی بووه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گوێره‌ی بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی 121ی ده‌ستوور هێزێكی شه‌ر و یاساییه ، هێزێك ده‌یان ساڵه له خه‌باتی له دژی دیكتاتۆرییه‌ت و ڕژێمه سته‌مكاره‌كانی عێراق كردووه و قوربانیی زۆری له پێناو دۆزی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستان به‌ڵكو بۆ ڕزگاری عێراقیش به‌خشیووه ، ئه‌وه‌ی له رابردوو و هه‌ندێك هێزولایه‌ن باسی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی چه‌كدار ده‌كه‌ن ، ئه‌و هه‌وڵ و بیركردنه‌وانه هه‌مان ئه‌و زێهنیه‌ته فاشیزیمیانه و داگیركه‌رانی كوردستانه ، به‌ڕده‌وامی هه‌ڵگرتنی ڕق و كینه‌یه به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، چونكه پێشمه‌رگه ، هێزێك نییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تێكی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی دروستكرا بێت ، ئه‌وانه‌ی خه‌ون به نه‌هێشتن و نه‌مانی پێشمه‌رگه ده‌بینن ، با بچن لاپه‌ره‌كانی مێژوو پێشمه‌رگه بخوێنه‌وه ، ئه‌و كاته ده‌زانن كه پێشمه‌رگه چاره‌نووس و قه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد وهێڵی سووره ، له رابردوو وئێستاشدا قه‌ڵای پۆڵایین و متمانه‌پێكراوه‌ی ئارامیی و ئاسایشی كوردستان بووه و هه‌روه‌ها ده‌مێنێته‌وه ؛ ناوی و ڕۆحی پێشمه‌رگه‌ی وگه‌لی كورد ئاوێته‌ی یه‌كترن ،له هه‌مانكاتیشدا پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستووریی ویاساییه و هیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێك ناتوانێت له مێشك و به‌رژوه‌ندی ته‌سكی فاشیزمییه‌وه خه‌ون به نه‌مانی ناوی پێشمه‌رگه كه هێڵی سووری نه









