پرسی سەرۆککۆمار و تونێلێکی تاریک
یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەنێوان پارتی و یەکێتی دیار نییە ناوماڵی کوردی بەرەو چ ئاقارێک دەبات، دەکرێ کێشەکان ئاڵۆزتر بکەن و دەشکڕێ ببێتە هەواێنی یەک ڕیزی و جارێکی دی نزیک بوونەوەی هەردوولا
-لە ئەگەری بوونی کاندید لە هەردوولایەن و ڕێکنەکەوتن لەو باوەڕەدام کێشەکان زۆڕ ئاڵۆزتر دەبن و هەردوولا زیاتر دووردەکەونەوە ئەمجارە دۆخەکە وەکو ڕابردوو نییە کە چانسی یەکێتی زیاتربێت بەڵکو چانسی هەردوولایان ٥٠ بە ٥٠یە، چوارساڵ پێش ئێستا کاتێک پارتی و یەکێتی بەجیا چوونە ناو هەڵبژاردن هەندێک وردەکاری هەبوون کە لە قازانجی یەکێتیدا بوون بەڵام بۆ ئەمجارە ئەو وردەکارییانە گۆڕاون
•ساڵی ٢٠٢١ پارتی هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر پێکهێنا دژی چوارچێوەی هەماهەنگی کەچی دواتر سەدر بایکۆتی کرد و پارتی بەتەنیا مایەوە لەبەرامبەردا یەکێتی بەشێکی گرنگی چوارچێوە بوو و لایەنەکانی ناو چوارچێوە دەسهەڵاتی عێراقیان گرتە دەست ئەوەش هێزی بە یەکێتی بەخشی بەڵام ئێستا جیاوازە دۆخەکە
•دووەم هەموومان دەزانین لە عێراق دەسهەڵاتی ڕەها لای ئێرانە و ئێران بڕیار لە چونیەتی بەڕێوەبردنی عێراق و لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق دەدەن، بەڵام ئاخۆ ئێستا هەمان شتە؟ ئایا ئەو هۆشدارییەی ئەمریکا داویەتی کە نابێت هیچ گروپێکی سەر بە ئێران بەشداری حکومەت بن هیچ کاریگەرییەکی دەبێت؟ خۆ ئەگەر ئەو هۆشدارییە کاریگەری هەبێت بێگومان کارێگەرییەکی نەرێنی بۆ سەر یەکێتیش دەبێت
کۆمەڵە وردەکارییەکی دی هەن لە عێراق کە لە کۆتا ساتەکاندا پرسەکان یەکلایی دەکەنەوە بەڵام خولاسەی بابەتەکە ئەوەیە کە ئەم جارە کێبڕکێی نێوان پارتی و یەکێتی زۆڕ قورستر دەبێت وەک لە ڕابردوو و پارتیش چانسی بەدەستهێنانی پۆستەکەی دەبێت
کامەیان پۆستەکە وەربگرن باشترە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە من دەڵێم بەبێ ڕێککەوتن هەر کامیان وەربگرن زەرەرە، چونکە ئەگەر یەکێتی پۆستەکە بباتەوە بەدڵنیایەوە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم زیاتر دوادەکەوێت و ئاستەنگی زیاتری بۆ دروست دەبێت، خۆ ئەگەر پارتی پۆستەکە یەکلایی بکاتەوە هەم دیسان کێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت و دابڕان دروست دەبێت
-سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش پێش ئەوە دەبێت بپرسین مافی کامە لایەنە پۆستەکە وەربگرێت؟
بێگۆمان مافی پارتییە بە هەموو پێوەرێک چونکە ئیستحقاقی هەڵبژاردنە بەڵام دەکرێ وەکو عورفێک پارتی لەم حەقە بکشێتەوە بۆ یەکێتی لەبەرامبەردا یەکێتی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان هەڵگرێت بەڵام دەبێ بەلایەنی کەمەوە ڕازیبوونی پارتیش لەسەر کاندیدەکەی یەکێتی بێت نەک کاندیدی یەکێتی بێت بێ حیساب کردن بۆ پارتی و پارتی پشتگیری بکات
زانا عبدالباقی









