هەست سۆزی ڕێبەری ڕێبەران هێژا کاک مەسعود بارزانی بۆ پێشمەرگە و شەهیدانی کوردستان

قوربانی دڵە زامدار و پاکەکەت بم، سەرۆک و مەرجەع و ڕێبەری کورد و کوردستان …..

گەورەم لە بەرواری 2026/11/08 کە گەیشتم بە خزمەتتان لە پیرمام . کاتێ دەست بە سینگەوە چەمامەوە لە بەرانبەرتان و خۆم ناساند و ئاماژەم پێ کرد کە کچی پێشمەرگە لیوای ڕەحمەتی تارق مەولود خەلیلی هاوسەنگەری بەڕێزتانم ، بە دیتنی روخسارتان کە خەم و پەژارەی لێ دەرکەوت و چاوتان پڕ لە ئەسرینی خۆشەویستی بوو بۆ باوکی قارەمانم ، بۆم دەرکەوت کە ئێوە چەندە پاک و بە وەفا و دڵسۆزن بۆ پێشمەرگە و دڵسۆزانی کورد و کوردستان

هەرگیز ئەو دەم و چاوە و ڕوخسارەتان لە بەر چاوم لا ناچێ کە چۆن بە بیستنی ناوی باوکی قارەمانم سور هەڵگەڕان و خەم و پەژارە، ڕوخساری نورانیتانی داپۆشی و هەرچی یادگاری بوو لەگەڵیان لە یەک چرکە سات لە ناو چاوی خەمبارتان بۆم دەرکەوت کە چەند کەسێکی گەورە و مهرەبان و دڵ پاک و بە ئەمەکن بۆ پێشمەرگەی کورد و کوردستان .

ئێستا بە بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە سەردانی ماڵی شەهید ووڵات تاهیرتان کردووە لەگەڵ برا گەورەی کوردان پڕ چاوم فرمێسک بوو بۆ ئەو هەموو هەست و سۆزەتان . پێم باش بوو ئەو بیرەوەریە لە دڵمدا نەهێڵمەوە و بۆ مێژوو باسی بکەم .

دروست ئەو کاتەم هاتەوە یاد کە لە پیرمام گەیشتمە خزمەتتان . تا ئێستا باسی ئەو کاتەم نە کردوووە لە بەر دوو هۆکار :

یەکەم بیرم دەکردەوە کە ڕەنگ بێ هەندێک بێ ویجدان بیکەنە قاڵبی ئەوەی کە من بۆ گەورە کردن و هەڵکێشانی باوکی رەحمەتیم ئەو بیرەوەری یە دەنوسم و باسی دەکەم . بەڵام سوێند بەو هەموو ساڵەی پێشمەرگایەتی باوکم، ئەوە ڕاستی یە و ئێستا، لام گرینگ نی یە خەڵکی دەرون نەخۆش چۆن بیر دەکەنەوە !!! ئەو کەسەی ئێوەی دیتبێ لە نزیکەوە، زۆر باش لە من تێدەگات ئەوانیتریش کەیفی خۆیانە .

ئێستا تێگەیشتووم بە بێ دەنگیم و باس نە کردنی، غەدرێکی گەورە لە دڵە پاک و بێ گەردەکەتان دەکەم . هەر بۆیە داوای لێبوردنتان لێ دەکەم بۆ بێدەنگی و لە دڵم هێڵانەوەی ئەو بابەتە مێژووییە بۆ ماوەی سێ چوار مانگ . شەرمەزاری بەر دەرگاتانم و هیوادارم بە گەورەیی خۆتان بمبورن .

بە ئاواتم چەندین جاریتر بتوانم ڕوخساری پاک و بێ گەرد و دڵسۆزە پێشمەرگانەکەتان زیارەت بکەمەوە . دەزانم کە داخووازی یەکی گەورەیە و حەقی ئەوە بە خۆم نادەم . شێوەی ڕوخساری پاکتان ئەوەندە پڕ هەیبەت و پڕ لە سۆز و دڵسۆزانە بوو، تا سێ چوار ڕۆژ دووای دیدارەکەش چاوەڕوان بووم بنێرنە دوام و جارێکیتر لە نزیکەوە شاد بم پێتان ….. ئەو کات ئەوەندە گریام کە بێ ئاگا بووم لە خۆشی یەکەی چرکە ساتەکە .

بۆ شایەدی من لە پێشەوەی ئۆتۆمۆبیلی پڕۆتۆکۆل لە تەنیشت شوفێرەکە بەرەو زیارەتی بەڕێزتان بەڕێ کەوتم . هەر لە هەولێرەوە تا پیرمام بەس گریام . تەناتەت لە کاتی گەڕانەوەش بە هەمان شێوە گریان و ئەسرین بەری نەدەدام کە دەزانم هی کاتی گەرانەوەم گریانی دڵخۆشی و لەبەر دیتنی ڕوخساری پاک و دڵسۆزانەتان بوو . چەند جار شوفێرەکە پرسیاری لێ کردم ؛ دادە ئێستا بۆ دەگری لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ هەولێر ؟؟؟ ووتم گریانی خۆشحاڵی یە ئەمجارەیان ….

هەر بمێنی بۆ گەلی چەوساوەی کورد و کوردستان و لە خوای مەزن دلۆڤان داواکارم سەربەخۆیی کوردستان لە سەر دەستی پاکی بەڕێزتان بێت کە بە مافی ڕەوای خۆتانی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمری دەزانم تا بمێنم .

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای پیرحزی کوردستان لە سەرتاسەری جیهان

خەبات تارق مەولود خەلیل
سوید 2026/03/08