نازی عه‌شق… زێیێ بادینان
نازی عه‌شق
ستار ئەحمەد
نازی عه‌شقت سوكه سه‌مای
ورده سێوی قه‌دی داره
خه‌نده‌ت نه‌غمه‌ی مۆسیقایه
گوڵه ماچی دوو دڵداره
هه‌ر له‌خۆت دێت له‌نجه‌و لار‌و
هاتووچوونی بسكی خاوت
خۆر شه‌رم ده‌كا له‌جوانیه‌كه‌ت
تیشك بخاته سه‌ر دوو چاوت
به‌نه‌رمه ره‌وت به‌ره‌و رووم دێی
دڵ له‌سینه‌ما بار ده‌كا
وه‌كوو مناڵ هه‌ڵده‌په‌ڕێ
له‌مه‌لێكی لاسار ده‌كا
رۆحم سه‌راپا گڕ ده‌گرێ
دوای هه‌نگاوی تۆ ده‌كه‌وێ
له‌هێلانه‌ی دڵتا نه‌بێ
له‌هیچ جێگه‌یه‌ك ناسره‌وێ
نازكه به‌سه‌ر گوڵ و دڵا
ئاماده‌م نازت هه‌ڵگرم
ئه‌گه‌ر ساتێك له‌من دوور بی
دڵنیابه یه‌كسه‌ر ده‌مرم









