‏مێژوو و چیرۆکی ٨ مارس


‏ئەو رۆژە وەکو سیمبولێکە بۆ تێکۆشانی ئافرەت بەدرێژایی سەدەیەک کاتێک لە ئەمریکای باشور و ئەوروپا ئافرەتان هاتنە سەر شەقام داوای باش کردنی بارودۆخی خۆیان کرد .
‏یەکەم دەستپێشخەری بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ کێشەکانی ئافرەت دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٩٠٩) ئەوەش حزبی ئیشتراکی ئەمریکی لە پشت بوو ، کە ٢٨ فبرایری وەکو رۆژێکی نیشتمانی بۆ ئافرەتان دیاری کرد بۆ ئاهەنگ گێران لە ویلایەتە یەکگرتوەکان وەکو رێزیک بۆ مانگرتنی ئافرەتانی کارکەر لە سالی پێشتر واتە (١٩٠٨) لە نیۆیۆرک ، کە خۆ پێشاندان و رێ پێوانیان کرد بۆ کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کار کردن و باشتر کردنی کرێی و بەدەست هێنانی مافی دەنگ دان لە هەلبژاردنەکان .
‏لە ساڵی (١٩١٠) کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئافرەتانی ئیشتراکی کە لە دانیمارک بەسترا داوای دیاری کردنی رۆژێکی جیهانیان کرد بۆ ئافرەت بێ ئەوەی کاتەکەی دیار بکەن واتە تەنها داواکاری بوو ، یەکەم هەنگاو بو ئاهەنگ گێرانی رۆژی ئافرەتان لە ١٩ ی مارس (١٩١١) بوو لەو رۆژە دا کە داوای مافی ئافرەت کرا لە کارکردن و راهێنانی پیشەیی .
‏لە ٨ مارسی ( ١٩١٤) ئافرەتان خۆپێشان دانێکیان رێکخست لە ئەوروپا بۆ بەدەست هێنانی مافی دەنگ دان و نارەزایی دەربرین لەسەر جەنگی جیهانی .
‏لە ساڵی ١٩١٧ لە روسیا ئافرەتان کۆتا رۆژیان دیاری کرد لە مانگی فبرایر بۆ دەربرینی نارەزایی و مانگ گرتن لە ژێر دروشمی ( نان و ئاشتی ) ئەم جوڵانەوەش بوە هۆی بەدی هاتنی مافی ئافرەت لە دەنگ دان دا.
‏لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ئاهەنگ گێران بەردەوام بوو لە ٨ مارس لە چەندین ووڵات .
‏لە ساڵی (١٩٧٥) نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی کرد بە یاد کردنەوە و ئاهەنگ گێران ٨ مارس وەکو رۆژێکی جیهانی ئافرەتان ، دوای دوو ساڵ لە دیسەمبەری (١٩٧٧) کۆمەڵەی گشتی بریاری دا بە دیاریکردنی رۆژی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی ئافرەت و ئاشتەوایی نێودوڵەتی، دوای ئەو رێکەوتە هەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئافرەتان یادی دەکرێتەوە.
‏ئەمەیان لەوڵاتانێ روژئاوا و ئەوروپا بەڵام لەوڵاتانی موسلمان کە پەیرەو بەرنامەی ژیانیان قورئانی پیروز و فەرموودەکانی سەروەرمانە و کەسانی لە خوا ترس بن هەموو روژێک رۆژی ئافرەتە
‏هەر بەم بۆنەیە پیروزبایی لەئافرەتانی خۆڕاگر و لەخواترس و داوێن پاک و خاوەن کەسایەتی و کەڕامەت دەکەم