لە ئیدارەی سۆران پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا بریندار هەیە
زێیێ بادینان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردەوە، ئـــاگـــادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ( فرمان سوار رسول) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە ئەنجامی رووداوەکە (5) ئۆتۆمبێل پێکیاندادا، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل ڤیکرا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی و سکۆدا تەکسی و نیسان سەنترا و کیا سیراتۆ لە ڕێگای سۆران- خەلیفان نزیک شەلال گەلیی عەلی بەگ، لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس برینداربوون.
داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.









