قەڵادزێ، تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانە
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 تەرمی گەنجێک بەناوی ( د . ٲ . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 2001، پیشەی خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەری قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە.
دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان









