شام شەکرە بەلام کوردستانم شرینترە
غەیدا بێرۆخی……مامۆستای زانکۆ
دەوڵەتی کوردی( ٧٠٠ ) ساڵ پێش زاینی هەبوە بەناوی مادەکان پاشان لەسەردەمی ئیسلامی پیش عوسمانیەکان دەوڵەتی مەروانی کەپایتەختی ئامەد بوو دەوڵەتێکی بەهێزی کوردبو بەڵام بەهۆی ناکۆکی ناوەخۆیی دەوڵەتێک نەما، دواتر کورد لە دەوڵەتەوە بوو بە میرنشین وەکو میرنشینی (بەهدینان، بابان، سوران، بۆتان، ….هتد).
کورد تاکە نەتەوەیەکە کە خاوەنی زمان و ئاڵا و کەلتورو داب و نەریت و خاکی خۆیەتی بەڵام تا ئێستا خاوەنی دەولەت نیە! ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ خیانەت و هەبوونی دوبەرەکی لەناو کورد دا هەر لەسەر دەمی میرنشینەوە تاکو ئێستاش خۆ خۆری و خیانەت دیاردەیەکە کە هیچ کاتێک کورد لێ بێ بەش نەبویە.
کورد بەوە ناسراون کەزیرەک و جوامێر و مەردو چاو نەترسن و دەوڵەتانی زلهێز هەر لەکۆنەوە شەری کورد بەکوردیان کردوە چونکە زانیویانە بەهێزو بازوو ناتوانن بەرامبەر غیرەت و شەهامەتی کورد بوەستن ، تەنها کورد دەتوانێ شکەست بە کورد بهێنێت ، ئەوە خاڵی لاوازی کوردە کە دژی بەکار دەهێنریت.
پرسیار لێرە ئەوەیە باشە کاتێک کە کەرکوک رادەستی دوژمن کرا لەلایەن بەناو کوردەوە و دڵی کوردستان فرۆشرا ئەو کاتە کورد بریندار نەبوو ؟ چ جیاوازیەکی هەبوو لەگەڵ شەری تازەی روژئاڤا؟
مەبەست ئەوەنیە کە بلێم ئەوەی لە روژئاڤا رودەدات شتێکی ئاساییە نەخێر خۆم یەکێکم کەچەندین شەو خەو نەچۆتە چاوەکانم و بەگریان و فرمێسکەوە لەدیار دیمەنە ناخ هەژێنەکانی روژئاڤا دانیشتوم و دڵنیام حالی زۆربەمان بەم شێوەیە چونکە ئەوان کەس وکاری ئێمەن و پارچەیەکن لەکوردستانی زوڵم لێکراو خێر لە خۆ نەدیو و فرۆشراو!
ئەوەی کە لێرە دەمەوێت بیلیم لە کەنالێک بەرپرسێک فرمێسکی تیمساحی دەرێشت گوایە کورد بریندارە کەچی هەر ئەوان بون کەرکوکیان فرۆشت و هەر ئەوانیش بوون کە ئێستاشی لەگەل بیت جاشی عەرەبی پیس و فاشیزمن.
بۆ هەموو کورد رون و ئاشکرا بوو ئەوەی خەمی کورد و دەوڵەتی کوردیەتی تەنها سەرۆک و مەرجەع (مسعود بارزانی)یە و هەر ئەویشە بە تەنها لەسەر هێلە بەهەموو شێوەیەک بو پالپشتی کردنی روژئاڤا ! ئەوانی تر خەریکی دابەش کردنی کورسی و ئاژاوە نانەوەن لەبەردەم پێک هێنانی حکومەت. … هتد.
ئەوەی ئێستا لە روژئاڤا رودەدات ئەگەر خەمخۆری و سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک نەبوایە کوردستانمان خرابتر دەبوو لەدەستی خۆ فرۆش و خائینانی وڵات و داعشی بۆگەن. کات کاتی یەکگرتنی کوردە راستە تەنها خودای گەورە و چیاکان پشت وپەنامانن بەڵام ئەگەر ئێمەی کورد یەکگرتوو بین خۆمان بەسین کە داکۆکی لە مافی خۆمان بکەین و دوژمن ببەزێنین.
پێویستە فێربین رێز لەسەرکردە و قارەمانانی وڵاتمان بگرین و چیتر خائین وخۆفروش فریومان نەدەن بزانین ئەو حزبانەی بو بەرژەوەندی کەسی خۆیان دەستیان لەناو دەستی عەرەب نا بو شکاندنی کورد و برسی کردنی ئەمانە هیچ کاتێک جێگای متمانە نین و دوژمنی سەرەکی کوردستانن و روژئاڤا ببێ بەوانەیەک بۆمان ، بۆیە دەبێت زۆر هوشیار بین کوردستان لەپێش هەر شتێکە ئەوەی بستێک خاکی نەبێت فلسێک ناهێنێت، سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان.
سەرکەوتن بۆ روژئاڤا









