دوای 23 ساڵ له ئازادكردنی، عێراقێكی میلیشیایی،تایفی،داڕماو
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
وێرای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003 ، له سه‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانی رزگاركرا به ئومێدی ئه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق هیوایه‌كی زۆریان له بۆ دروستبوونی ڕژێمێكی نوێی له تێیدا هه‌مووان به‌ڕێگه‌ی سازانی نیشتیمانی و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و پێكه‌وه‌ژیان لاپه‌ره‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبدنه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی سیاسه‌ت و زێهینیه‌تی پێشووتر جارێكی دیكه بێ ئومێدی بۆ شه‌ڕوبێ متمانه‌یی و تاڵانكاری و بێ سه‌روه‌ری بۆ عێراق گه‌ڕاندنه‌وه ،چونكه مۆته‌كه‌ی جه‌نگ و ماڵۆیڕانی له هه‌موو كات زیاتر به‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌تدا گڕتووه ، عێراقیش له ئێستادا جارێكی دیكه بووه‌ته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕوململانێیه‌كانی ناوچه‌كه و دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتن و بڕین و كاوڵكاری هه‌ڵبه‌ته له ژێر هه‌ژموونی وڵاتانی ناوچه‌كه و دراوسێ بوونی ده‌یان گروپی میلیشیایی تیرۆریستی و نایاسایی كه هیچ داهاتوویه‌كیان بۆ عێراق نه‌هێشتۆته‌وه
دوای 23 ساڵ له ئازادكردنی عێراق له‌چه‌نگی دیكتاتۆری ،ئه‌و وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بووه بێ ئومێدترین خه‌ڵك له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه وجیهان ، خاوه‌نی خراپترین پاسپۆرت و ئابوورییه ، كوشتن و تیرۆر و ڕفاندن زاڵه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دا ، به‌فیرۆدان وتاڵانكاری و پێشێڵكردنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ ، ئینجا ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له ژێر هه‌ژموونی ده‌ره‌كییدا و به‌پاره و داهاتی گه‌لانی عێراق خۆیان پڕچه‌ككردووه و عێراقیان كردۆته مه‌یدانی جه‌نگ و به سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی وتایفی حكوومی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و عێراقیان كردۆته درێژه‌كراوی به‌رژوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی هه‌رێمی
بۆیه ، ئه‌و زێهنیه‌ته‌ی ئێستا عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سێبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌مان مێشكی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن به فۆرمێكی دیكه‌ی مه‌زهه‌بی و تایفی و فاشیزمی و كه‌تێیدا سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌ل و پێكهاته‌یه‌كی دیكه كه دژی هزری تایفی و مه‌زهه‌بی و توندرۆی شیعه‌په‌رستی بووه‌سته‌ێه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌خه‌یاڵی سیاسه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه ، به زێهینیه‌تێكی شۆڤێنیه‌وه بۆ كه‌سایه‌تیی تایفی شۆڤێنی ، ئه‌وه‌ی رابردوو و ئێستا جیا ده‌كاته‌وه ته‌نها گۆرێنی كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانه ، به‌ڵام دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوویی ئاگر و ئاسنه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه دۆخی ئه‌منی و سیاسی و له عێراقدا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قووڵ بووه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌تی به‌هۆی بوونی ده‌یان گروپی چه‌كداری و میلیشیاكان كه عێراقیان په‌ڵكێشی نێو ململانێیه مه‌ترسیداره ناوچه‌ییه‌كان كردووه
له كاتێكدا دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری ، پێوست بوو گه‌لانی نێو عێراق و سیسته‌می حكوومڕانی به ئاراسته‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكراوه بووایه ، به‌ڵام درێژه پێدان به زێهنیه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی ، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و گروپ ومیلیشیایانه له نێو بڕیاری فه‌رمی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ، وایانكردووه عێراق ببێته گۆڕه‌پانی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا و پلانه ده‌ره‌كییه‌كان ، ئه‌وه‌ش هیچ سه‌روه‌ریییه‌كی بۆ عێراق نه‌هێشتۆته‌وه و رۆژ به‌رۆژ دۆخی سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌منی عێراقی خستۆته دۆخێنی مه‌ترسیداره‌وه
ئێستا ئیتر عێراق له فۆرمی ده‌وڵه‌تێكی یاسایییه‌وه ، چووته قۆناغێك كه تێیدا میلیشیاكان به‌ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك و كرده‌وه تیرۆریستی ، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیڵ و وڵاتانی ناوچه‌كه و دراوسێیه‌كان ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه عێراق له ناوه‌نده جیهانییه‌كان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر و پڕ مه‌ترسی بناسرێت ، رۆژ به رۆژ عێراق بخانه نێو هه‌ڵوێستێكی زۆر لاوازه‌وه كه ناتوانێت كۆنترۆڵی ڕه‌فتاره سه‌ره‌كێشییه‌كانی ئه‌م گروپه میلیشیا و یاسا شكێنانه بكات
به‌دڵنییایه‌وه به‌هۆی لاوازی حكوومه‌تی عێراقه‌وه وباڵاده‌ستی گروپ ومیلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان و تیرۆریسته‌كان ” وایانكردووه ، عێراق هاوسه‌نگی سیاسی له‌ده‌ست بدات كه هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی بۆ ده‌دات به‌ڵام سوودی نییه و چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م گروپانه وایكردووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌جۆرێكی تر سه‌یری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن ،به تایبه‌تی كه ئه‌مڕۆ عێراقیان كردۆته سه‌كۆیه‌ك بۆ هێرش وپه‌لاماردانی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌رژوه‌ندیی وڵاتانی زڵهێز و بیانییه‌كان ،ئه‌وه‌ش وایكردووه عێراق وه‌ك لایه‌نێكی بێده‌سه‌ڵات و لاواز به‌رامبه‌ر به گروپ ومیلیشیا تیرۆریسته‌كان ده‌ربكه‌وێت
رۆژ به‌رۆژ ئه‌و لاوازییه‌كه‌ی عێراق و بوونی گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان وایكردووه ، حكوومه‌تی عێراق نه‌توانێت ڕێگری له هێرشی میلیسشیاكان بگرێت ، ئه‌وه‌ش واده‌كات و ڕێگه خۆش ده‌كات وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا مافی ده‌ستوه‌ردان هه‌بێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێو خاكی عێراقدا و هه‌روه‌ها به‌غدا رووبه‌رووی باجدانی قورس بكاته‌وه و بوونی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی میلیشیاكان ته‌نها له بواری ئه‌منیدا قه‌تیس نه‌ماون ، به‌ڵكو گه‌یشتۆته قۆناغی زیانگه‌ندن به ئابووری عێراقی.
هێرش و په‌لاماردانی ئه‌و گروپ ومیلشیایانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك تاكه قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی له نێو عێراقدا ، وایكردووه رۆژ به‌رۆژ متمانه‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمیك وردستان به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق لاوازتر بێته‌وه و ڕێگه‌ش خۆش بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و كوردستان مافی به‌رگریكردن و وه‌ڵامدانه‌وه به مافێكی ره‌وای خۆی ببینێت ، چونكه له رابردووش‌دا به‌هۆی فشار‌و هێرش وپه‌لاماردانی هه‌مان تاقم و گروپانه‌وه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماردانی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ گوشاری ئابووری و ده‌ستو









