جەنابی سەرۆک بارزانی لە ئیتاڵیا بەردەوام لە پەیوەندی دایە بۆ ئامانجی سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارمکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکان



‎جەنابی سەرۆک بارزانی لە ئیتاڵیا بەردەوام لە پەیوەندی دایە بۆ ئامانجی سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارمکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکان لێرەدا گرنگیی پێگەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی زۆر گەورە و کاریگەرە چونکە
‎ڕۆڵی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکێک نییە بەڵکو وەک سەرکردەیەکی نەتەوەییەو بە شێوەیەکی جدی کار لەسەر پرسی هەوڵە دیبلۆماسیەکان دەکات و هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ تورکیا، سووریا و وڵاتانی زلهێز کار بکات و تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە ، وە جەنابی سەرۆکمان تەنیا بەناوی کوردستانەوە قسە ناکات دەبینین کە بەردەوام  لەگەڵ وڵاتانی دیکەشدا لە گفتوگۆی بەردەوامدایە مانای ئەوەیە پەیامی سەقامگیری و ئاشتیە بۆ هەر ناچەیەک.

‎لەلایێکی ترەوە جەنابی کاک مەسڕوڕ بارزانی
‎سەرکردەیەکی لێزان و قارەمان و ئاستی بەرزو ڕۆشنیری کوردستان وە دیپلۆماتێكی سەرکەوتوو خاوەن هێزو متمانەی گەلەکەمان لە داڤۆس بە هێزو متمانەو باوەڕەوە وە بە پەیامی خۆیەوە  بۆ دۆزی ڕەوای بۆ گەلەکەمان تێدەکۆشێت ، کە هەمیشە لە چاوی دوژمن و ناحەزکانمان ئومید و هیوا و متمانەیان بۆ خەڵکی سەربەرزی کوردستان  ڕەواکەی گەڕاندۆتەوە.

‎لەلایێکی ترەوە جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا لە کوردستان ڕۆڵی گرینگ و کارای لەم دۆخەی ئێستادا هەیە بەردەوام لەپەیوەندی دایە لەگەڵ وڵاتە ئەقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ گرینگیدان و چارەسازی ئامانجەکانمان و گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەکەمان بەجیهان.
‎دەمەوێ بە جیهان بڵێم سەرکردەکانمان ھەمیشە گوتویانە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە پێناوی سەرخستنی پرسی ڕەوای گەلەکەمان لە هەوڵی تێکشکاندنی داگیرکەرانی خاك و گەلی کوردو کوردستان بن، هەر بۆیە بە دەسپێشخەری ئەم سەرکردە مەزنانە ڕۆڵی گرینگی  پێشنیاری یەکخستنی سەرجەم لایەنەکانە بۆ ڕووخاندنی دوژمنەکانمان کە هەمیشە دووربینانە هەموو ژیانیان لەپێناو کورد و کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە تەرخان کردووە .


‎کازیوە محمد خطاط